جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتێک له‌ سه‌ر زیندان و هه‌ل و مه‌رجى خراپى گیراوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌

راپۆرتێک له‌ سه‌ر زیندان و هه‌ل و مه‌رجى خراپى گیراوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان به‌ سه‌دان که‌س له‌ هاووه‌لاتیانى نارازى که‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا گیراون له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٢٦٤ى جۆزه‌ردانه‌وه‌ گوازراونه‌وه‌ بۆ زیندانى ئه‌وین و که‌هریزه‌ک.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان ژماره‌ى گیراوه‌کان به‌ سه‌دان که‌س و به‌ لانى که‌مه‌وه‌ هه‌زار که‌س به‌راورد ده‌که‌ن. له‌ زیندانى ئه‌وین گیراوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ به‌ هۆى جۆرى بیناى زیندانه‌که‌، له‌ ده‌رگاى سه‌ره‌کى زیندانه‌وه‌ ناچنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ ده‌رگاى هۆڵى چاوپێکه‌وتن له‌ رێگه‌ى رێ ره‌وێکه‌وه‌ وه‌سڵ ده‌بێ به‌ به‌ندى ٢٤٠ ى ئه‌و زیندانه‌.
ئه‌و گیراوانه‌ مافى چاوپێکه‌وتن، پێوه‌ندى گرتن و چاودێرى پزیشکیان لێ زه‌وت کراوه‌ و به‌ رێک و پێکى خواردنیان نادرێتێ.
هه‌روه‌ها ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ گیراوه‌کانیان گوازتۆته‌وه‌ بۆ زیندانى به‌دناوى که‌هریزه‌ک، که‌ له‌ شوێنێکى دووره‌ ده‌سته‌ و تا ئێستا رێژه‌یێکى زۆر به‌ هۆى هه‌ڵسووکه‌وتى نامرۆڤانه‌ له‌ کاتى به‌رێوه‌چوونى بر٠یارى به‌ناو خه‌بات دژ به‌ لات و به‌ره‌لا (ارازل و اوباش) گیانیان داوه‌. سه‌باره‌ت به‌م گیراوانه‌ى ئه‌م دواییه‌ نیگه‌رانى زیاتر هه‌یه‌، له‌ باره‌ى نه‌بوونى زانیارى له‌ سه‌ر شێوه‌ى راگرتن و وه‌زعى ئه‌و زیندانه‌.

15 سال و 5 ماه و 6 روز و 11 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

راپۆرتێک له‌ سه‌ر زیندان و هه‌ل و مه‌رجى خراپى گیراوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌

راپۆرتێک له‌ سه‌ر زیندان و هه‌ل و مه‌رجى خراپى گیراوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن