هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم په‌لامارى زانستگاى تاران و ئیسفه‌هانیان دا
خه‌باتمێدیا: راپۆرته‌کان له ئێران باس له‌وه ده‌که‌ن، که هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ٢٥ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨به هۆى کۆبووه‌نوه‌ى نار٠هزایهتى خۆێندکاران له جێ خه‌وی زانستگاى تاران که که‌وتۆته شه‌قامى کرێکارى باکوور،
هێرشیان برده سه‌ریان که به پێى ووته‌ى شاهیدان به هۆى ته‌قه‌ى ئه‌و هێزانه‌وه ژماره‌یێک خوێندکار بریندار و ژماره‌یێکیش گیراون.
هاوکات له ئیسفه‌هانیش هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم هێرشیان بردۆته سه‌ر زانستگاى پێشه‌سازى ئه‌و شاره و له خوێندکارانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و شه‌که‌نجه و زانستگایان گه‌مارۆ داوه.
شاهیدێک که نه‌یوویستووه ناوى ئاشکرا بکرێ به بی بی سی گووتووه: که نزیک به سه‌عاتى ٣ى به‌ره‌به‌یان ژماره‌یێک له خوێندکاران له نزیک کوى زانستگا (جێ خه‌وی خوێندکارانى زانستگاى تاران) کۆبوونه‌وه و شیعاریان ده‌دا که هێزه تایبه‌ت و حیزبولاییه‌کان چوونه شوێنه‌که و ده‌ستیان گرت به سه‌ر ژماره‌یێک له بیناکانى ده‌ورووبه‌ر.
به پێى ووته‌ى ئه‌و شاهیده، هێزه‌کانى رژیم سه‌ره‌تا گازى فرمێسک رێژیان هاویشت و به به‌کارهێنانى چه‌کى وینچستر ( که جۆره چه‌کێکى راوه و ساچمه ده‌هاوێ) ژماره‌یێکى زۆر له خوێندکاران بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ووتى: ئه‌و هێزانه به شکاندنى ده‌رگاى ژووره‌کان ده‌ستیان کرد به لێدانى خوێندکاران که ژماره‌یێکى زۆریان لێ بریندار کردوون و ژماره‌یێکیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه. له کاتى چوونه ناو ژووره‌کان رێژه‌یێکى زۆر له که‌ل و په‌لى خوێندکاران وه‌ک کۆمپیوتێرى شه‌خسى تێک و پێک دراون.
ئه‌و شاهیده ووتى ئه‌و کرده‌وه‌ى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم تا ده‌مى سێ و نیو به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه به‌رده‌وام بووه و تا ئێستاش کوى زانستگا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
ئه‌و که‌سه هه‌روه‌ها ووتى ئاگاى له ژماره‌ى بریندار و کوژراوه‌کان نیه به‌لام هه‌ل و مه‌رجى کوى زانستگا شێواوه و خوێندکاران هه‌ست به نا ئه‌منى ده‌که‌ن.
پێشتر له رۆژى یه‌کشه‌ممه‌٢٤ى جۆزه‌رداندا هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز بلاوى کرده‌وه که هێزه‌کانى رژیم هێرشیان بردۆته سه‌ر ده‌سته‌یێکى دوو هه‌زار که‌سى له خوێندکاران که له زانستگاى تاران دا ده‌ستیان دابووه نار٠هزایهتى.
هاوکات ر٠اپۆرتهکان باس له‌وه ده‌که‌ن که له دواى نار٠هزایهتى خوێندکارانى زانستگاى پێشه‌سازى ئیسفه‌هان به ئاکامى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم، به‌شێک له شوێنه‌کانى زانستگا له‌وانه هۆڵه‌کان و بانکى میللى ئاگریان تێ به‌ردرا، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم چوونه ناو زانستگاکه و هێرشیان برده سه‌ر خوێندکاران و ئازار و شکه‌نجه‌یێکى زۆریان کردن.
به پێى ئه‌و راپۆرتانه رێژه‌یێکى زۆر له خوێندکاران گیراون و زانستگا له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گه‌مارۆ دراوه و رێگه ده‌گیرێ له هاتووچۆى خه‌ڵک بۆ ناو زانستگا.
کوى زانستگاى تاران له کاتى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند خاته‌میشدا به هۆى نار٠هزایهتى خوێندکاران به به‌سرانى رۆژنامه‌ى سه‌لام که له باره‌ى قه‌تڵه زه‌نجیره‌ییه‌کان ر٠وون کردنه‌وه‌ى ده‌دا، له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه هێرشیان کرایه سه‌ر که شه‌هید بوونى خوێندکارێکى لێ که‌وته‌وه.