جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوپاسنامه‌ى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران بۆ جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان

سوپاسنامه‌ى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران بۆ جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان

جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان!
ئه‌ندامان ولایه‌نگه‌رانى دڵسۆزى سازمانى خه‌بات!
رۆژى هه‌ینى ٢٢ى جۆزه‌ردان شانۆى هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى دیه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى ئێران له‌ دواى پروپاگه‌نده‌یێکى به‌ربلاوى چه‌ند رۆژیى چوار پاڵێوراوچوار مۆره‌ى رژیم به‌ریۆه‌چوو,

که‌ له‌ کۆتایێدا ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ده‌وره‌یه‌کى چوار ساڵه‌ وه‌ک سه‌رۆک کۆمارى رژیم دیارى کراوه‌.
پێش له‌ شانوى هه‌ڵبژاردنیش بۆچوونه‌کان ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌ جارێکى دیکه‌ رژیم ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ سه‌رۆک کۆمارى دیارى بکاته‌وه‌.له‌ پێش به‌ریۆه‌چوونى شانۆکه‌ باس له‌ ژماره‌سازى زیاتر له‌ ٣٠  ملوێنى خه‌ڵک که‌ به‌ناوى به‌شدارى له‌ هه‌لبژاردندا ده‌کرا.
ئاکامى ئه‌و شانۆگاڵته‌جاریه‌ وته‌نانه‌ت قسه‌ى حوسێن موسه‌وى, مێهدى که‌روبى و موحسن ره‌زایى که‌ باسیان له‌ ساخته‌کارى و هه‌روه‌ها به‌ شوعبه‌ده‌بازى ناوهێنانى ئه‌و شانوگه‌ریه‌ ده‌کرد, جارێکى دیکه‌ ئه‌و راستیه‌ ئاشکرا بوو که‌ هه‌ڵبژاردن و پروسه‌ى دێموکراسى له‌ حاکمیه‌تى ئاخوندى بێگانه‌یه‌ وئاخوندان ته‌نیا له‌ سه‌رکوت وسه‌پاندنى ده‌سه‌لاتى دواکه‌وتوو وسته‌مگه‌رانه‌ سه‌ریان ده‌رده‌چێ.
هاونیشتمانانى به‌ریز !
ئه‌گه‌رچى ستادى هه‌ڵبژاردن وهه‌روه‌ها وه‌زارتى ناخۆى رژیم باسیان له‌ به‌شدارى ٣٥ ملوینى خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن دا کردوه‌, به‌لام به‌پێچه‌وانه‌ى ئیده‌عاى رژیم ژماره‌یه‌کى زۆر که‌م له‌ خه‌ڵک به‌شداریان له‌و شانۆگه‌ریه‌ کرد, که‌ به‌پێ ى زانیاریه‌کان به‌شێ زۆرى له‌ ده‌ست وپێوه‌نده‌کانى رژیم بوون.
به‌تایبه‌ت له‌ کوردستاندا, جه‌ماوه‌رى تێکوشه‌ر وشۆرشگێر به‌ باشترین شێوه‌, ئه‌و شانۆگه‌ریه‌یان بایکوت کرد و ئاماده‌ نه‌بوون بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان. ته‌نانه‌ت خه‌ڵک ئاماده‌نه‌بوون ده‌نگ به‌ که‌روبى و موسه‌وى بده‌ن که‌ به‌ناو قسه‌یان له‌ ئاڵۆگۆر ده‌کرد.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌لێبراوانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵخۆشى و پێ زانینه‌ و ده‌رخه‌رى جێگه‌و شو٠Žینى گه‌لى کوردیشه‌ له‌ معاده‌لاته‌ سیاسیه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ خه‌باتى ئازادیخوازى له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه‌دا .
کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران, سپاسى بێ پایان له‌ هاونیشتمانان بۆ بایکوتى ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ و هه‌روه‌ها سپاسى ئه‌ندامان ولایه‌نگرانى دڵسۆزى سازمان له‌ شارو ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان ده‌کا بۆ هه‌ڵسوران وچالاکى به‌رده‌وامیان له‌ پێناو ئاشکراکردنى سیاسه‌تى فێل وچاوبه‌ستى ئاخوندان و ده‌سه‌لاتى نامه‌شروعیان.
بێ گومان ئه‌و بایکوته‌ ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌ ومێژووییه‌ له‌ مێژووی خه‌باتى خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان وبه‌ نوقته‌ گو٠Žرانێک له‌ تێکو٠Žشان له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى دیکتاتو٠Žرى ویلایه‌تى فقیه‌ وبه‌ سه‌ره‌تاى ده‌وریێکى جیددى له‌ خه‌بات و کوڵنه‌دانى شۆرشگیرانه‌ده‌ژمێردرى. خه‌بات وکۆڵنه‌دانێک که‌ رووخانى رژیمى ئاخوندى و دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتێکى دێموکراتێک و پارڵمانى له‌ ئێراندا به‌ دوادابێ و گه‌لى کوردیش له‌ سایه‌ى ئازادى له‌ سه‌رانسه‌رى ئێراندا بگا به‌ ماف و ویسته‌ میژووییه‌کان.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستان ئێران
شه‌ممه‌٢٣ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨
١٣ژوئه‌نى ٢٠ ٠ ٩


15 سال و 5 ماه و 6 روز و 14 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

سوپاسنامه‌ى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران بۆ جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان

سوپاسنامه‌ى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران بۆ جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن