وه‌زیرێکى ئیسرائیل پێشنیارى ر٠فاندن و دادگایی کردنى ئه‌حمه‌دى نژادى دا
به‌رپرسێکى ئیسرائیل که له کرده‌وه‌ى ر٠فاندن و دادگایی کردنى به‌رپرسانى ئاڵمانى نازى به‌شدار بووه، به‌رێوه‌بردنى ئه‌و کاره‌ى بۆ ئه‌حمه‌دى نژایش پێشنیار کرد.
رۆژى سێ شه‌ممه ١٩ى خه‌رمانان ـ ٩ى سپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، ر٠افى ئه‌یتان، یه‌کێک له وه‌زیره‌کانى حکومه‌تى ئیسرائیل له ووتووێژ له‌گه‌ڵ گۆوارى ئاڵمانى ئیشپیگل گووتى: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى که بۆ ر٠فاندنى ئادولف ئایشمن (یه‌کێک له سه‌رکرده‌ى نازیه‌کان) و گواستنه‌وه‌ى بۆ ئیسرائیل و دادگایی کردنى به‌رێوه‌چوو، ده‌توانین بۆ ئه‌حمه‌دى نژادیشى به‌کار بێنین.
ئه‌یتان که ٨٢ ساڵیهتى، ئه‌ندامى حیزبی جیل (خانه‌نشینه‌کان)ه و له حکومه‌تى ئێسرایل دا وه‌زیرى کار و بارى خانهنشینهکانه.
ئه‌یتان پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى به‌وه تاوانبار کرد که به قسه‌کانى خۆى له باره‌ى له‌ناو بردنى ئیسرائیل له سه‌ر نهقشهى جیهان، ههر٠هشهى کۆ کوژى له خه‌ڵکى ئیسرائیل کردوه و ده‌بێ له دادگاى پێداچوونه‌وه به جینایه‌ت دژ به مرۆڤایه‌تى دادگایی بکرێ.