هه‌ل و مه‌رجه‌که له کونترۆڵ دا نه‌ماوه
شمس لواعزین یه‌کێک له رۆژنامه‌نووسه‌کانى سه‌ر به تاقمى به‌ناو ئیسلاحخواز له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى ئه‌لعه‌ره‌بیه گووتى: هه‌ل و مه‌رجه‌که له کونترۆڵ ده‌رچووه و کێشراوه‌ته شه‌قامه‌کان.
ناوبراو زیادى کرد، خه‌ڵک ر٠ژاونه شه‌قام و هێزه دژه شۆرشه‌کان به‌ره‌وروویان بوونه‌وه. خه‌ڵک هه‌ر شێوه‌کانى شۆرشى ٥٧ به‌کار دێنن.
شه‌مس لواعزین گووتى: له‌م کاته‌دا نار٠هزایهتیهکان گشت گیر بووه و له کونترۆڵدا نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى جمهورى ئیسلامى له سه‌ردێرى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى خۆیدا نیگه‌رانى له رووخانى رژیم دهربر٠یوه و نووسى: دژمنان ئه‌و نا ئارامیانه به نیشانه‌ى نزیک بوونه‌وه به کۆتایی ته‌مه‌نى ئینقلاب و نیزام ده‌زانن.