په‌ره‌سه‌ندنى نار٠هزایهتیهکان له تارانه‌وه بۆ چه‌ند شارى دیکه
شه‌پۆلى ناره‌زایه‌تیه‌کان و تێکگیرانهکان له تارانه‌وه بۆ چه‌ند شارى دیکه په‌لى هاویشت. هێندێ له به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى وایان ده‌نواند که به بر٠ینى شه‌به‌که‌ى
په‌یام و موبایل و ئینتێرنێت و سنووردار کردنى ر٠اگهیێنه ئینتێرنێتیه‌کان، نار٠هزایهتیهکان که‌م ده‌که‌نه‌وه.
وه‌ک رووداوه‌کانى سێ رۆژى رابردوو نیشان ده‌ده‌ن به‌و سنووردار کردنه‌ش هه‌ڵسووکه‌وتى کوێرکوێرانه و توند زیادى کردوه. به پێى هه‌واڵه‌کان توند و تیژى له نێوان نار٠هزایهتیهکان و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له ماوه‌ى ٢٤ سه‌عاتى رابردوودا په‌ره‌ى سه‌ندووه.
شه‌وى یه‌کشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه شاره‌کانى ئیسفه‌هان، ره‌شت، کرمان، شیراز، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز نار٠هزایهتى و تێکگیرانى توندیان به خۆوه دیوه. له هێندێ شارى دیکه تێکگیران له نێوان خوێندکاران و هێزه‌کانى رژیم رووى داوه.