فه‌رانسه: ناتوانین ده‌نگى خه‌ڵکى ئێران له به‌رچاو نه‌گرین
به پێى راپۆرتى ههوالدهرى فه‌رانسه، نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه رۆژى سێ شه‌ممه ٢٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، به مه‌حکوم کردنى سه‌رکوتى نار٠هزایهتیهکان له ئێران،
سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و وه‌لاته نیگه‌رانى دهربر٠ى.
ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه هه‌روه‌ها به نار٠هزایهتى له کۆبوونه‌وه‌ى ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى رژیم له به‌ر سه‌فاره‌تى ئه‌و وه‌لاته له تاران، داواى له به‌رپرسانى رژیم کرد ئاسایشى سه‌فاره‌ت خانه‌که و کارمه‌نده‌کانى دابین کرێ.
له‌لایێکى دیکه‌وه برنارد کوشنێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى جیهانى بی بی سی سه‌رکوتى نامرۆڤانه‌ى خه‌ڵکى ئێرانى به توندى مه‌حکوم کرد و گووتى: له کاتى نار٠هزایهتى خوێندکاران له ١٨ى پووشپهر٠ى ١٣٧٨ ئه‌وه یه‌که‌م جاره که خه‌ڵکى ئێران ده‌نگى نار٠هزایهتیان به‌رز کردۆته‌وه و ئێمه ناتوانین له به‌رچاوى نه‌گرین.