نار٠هزایهتى کانادا به سه‌رکوتى نامرۆڤانه‌ى خه‌ڵکى ئێران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئوتاوا، ده‌وڵه‌تى کانادا رۆژى دووشه‌ممه ٢٥ى جۆزه‌ردان، نار٠هزایهتى خۆى له سه‌رکوتى نامرۆڤانه‌ى نار٠هزایهتیهکان له ئێران راگه‌یاند و ئه‌و کاره‌ى به قه‌بووڵ نه‌کراو زانى.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کانادا رایگه‌یاند له نار٠هزایهتى به گرتنى هه‌واڵنێرێکى کانادایی له تاران، دیپلۆماتێکى رژیمى بۆ شیى کردنه‌وه له‌و باره‌وه بانگکردوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کانادا که له پارڵمانى ئه‌و وه‌لاته قسه‌ى ده‌کرد، شێوه‌ى هه‌ڵسووکه‌وتى هێزه‌کانى رژیمى ئێرانى له‌گه‌ڵ نارازیانى ئێران به قه‌بووڵ نه‌کراو ناوبرد و گووتى: له هه‌ل و مه‌رجى ئێران و توندوتیژى هێزه‌کانى رژیم له‌گه‌ڵ نار٠هزایهتیهکان له‌و وه‌لاته زۆر نیگه‌رانه.