یه‌کیه‌تى ئوروپا نیگه‌رانى عیمادالدینى باقیه
رۆژى سێ شه‌ممه ١٩ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ـ ٩ى سپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، یه‌کیه‌تى ئوروپا له ر٠اگهیێندراوێکدا سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجى عیمادالدینى باقى سه‌رۆکى شۆراى دیفاع له مافى زیندانى و ههڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ له زیندان، نیگه‌رانى دهربر٠ى.
سه‌رۆکى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپا به نوێنه‌رایه‌تى ٢٧ وه‌لاتى ئه‌ندام له‌و یه‌کیه‌تیه‌دا، حوکمى زیندانى بۆ ناوبراو مه‌حکوم کردوه.
عیمادالدینى باقى له دواى تێپهر٠اندنى سێ ساڵ زیندان، ٢٣ جار بانگ و دادگایی کراوه و ئاخر جار رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٢ى ر٠هزبهرى ١٣٨٦ بوو که هه‌ر ئه‌و رۆژه به تاوانى به‌رده‌وام بوونى ههڵسوور٠ان، یانى بێ ر٠ێزى به به‌رپرسان و پر٠وپاگهنده دژ به رژیم و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن دژ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم، زیندانى کرا.
عیمادالدینى باقى بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى دڵى به شێوه‌ى کاتى ئازاد کرا به‌لام دواى ١٤ رۆژ دیسان گیرا و درایه‌وه به زیندانى ئه‌وین.