تێکگیرانى خوێناوى له شیراز
عه‌سرى رۆژى سێ شه‌ممه ٢٦ى جۆزه‌ردان هه‌واڵده‌رى ئێران خه‌به‌ر هه‌واڵى تێکگیرانى توند له نێوان خه‌ڵکى نار٠ازى و هێزه‌کانى رژیم پێک هاتوو له لیباس شه‌خسیه‌کان و گاردى تایبه‌ت له شارى شیراز بلاو کرده‌وه،
له‌و رووداوه‌دا ژماره‌یێکى زۆر له خه‌ڵکى نار٠ازى شیراز بریندار بوون.
له‌و تێکگیرانانه‌دا که له شه‌قامى چه‌مران، ناوچه و شه‌قامى ئارم، فه‌له‌که‌ى نه‌مازى، عه‌فیف ئاوا رووى دا، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم به چه‌قۆ هێرشیان کرده سه‌ر ژن و لاو و پیر. ژماره‌ى برینداره‌کان یه‌کجار زۆره هێندێکیان له هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان.