نار٠هزایهتى خه‌ڵک له ته‌ورێز
سه‌عات ٤ى دوانیوه‌رۆى سێ شه‌ممه ٢٦ى جۆزه‌ردان، نار٠هزایهتى کۆلان به کۆلان شارى ته‌ورێزى گرته‌وه. نار٠هزایهتیهکانى ته‌ورێز به ته‌واوى له لایه‌ن راگه‌یێنه‌کانه‌وه بایکوت کراوه.
هێلى موبایل له ته‌وێز به ته‌واوى له کارکه‌وتوون، هه‌زاران که‌س له گه‌ره‌که‌کان و سه‌ر چوار رێیانه‌کاندا شیعار ده‌ده‌ن و شه‌قامه‌کانى گه‌ره‌کى ئابرسان داخراون.
له سه‌عاتى ٥دا هێزه‌کانى رژیم به هاویشتنى گازى فرمێسک رێژ و ته‌قه‌ى هه‌وایی بلاوه‌یان به خه‌ڵک ده‌کرد و ژماره‌یێکیشیان گرتووه. و به پێى هه‌واڵ ٨٣ که‌س له ته‌ورێز گیراون.
هه‌روه‌ها له تێکگیرانى خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم له‌و شاره ٤٦ بریندار گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. شه‌وی سێ شه‌ممه له سه‌عات ٩ تا ١٠ :٣٠ خه‌ڵک له پشتى بانه‌کانیانه‌ه‌و \"الل٠‘ه اکبر\" و شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریان ده‌وته‌وه.