گیرانى زیاتر له ٢٠ خوێندکارى زانستگاى بوعهلى سینا له هه‌مه‌دان
شه‌وى یه‌کشه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ له کاتێکدا که ته‌واوى زانستگاى بوعهلى سینا له گه‌مارۆى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمدا بوو،
له دواى کۆتایی مانگرتنه‌که و له کاتى هاته ده‌ره‌وه‌ى خوێندکاران ژماره‌یێکیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه له دواى لێدان و ئازاردانێکى زۆر، گیران.
له ماوه‌ى سێ ر٠ۆژى رابردوودا مانگرتنى جیاجیا له زانستگاى بوعهلى سینا هه‌مه‌دان به‌رێوه‌چووه، به شێوه‌یێک که زۆرێک له مامۆستایانى زانکۆ پشتیوانیان له مانگرتنه‌کانى خوێندکاران کردوه و به‌شدارى مانگرتنه‌کان بوون.
هێندێ له چالاکانى خوێندکارى هه‌مه‌دان که له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا گیراون، که بریتین له: سیاوه‌ش حاته‌م، حوجه‌ت به‌ختیارى، مێهدى موسافر، پوریا شه‌ریفیان، ره‌زا جه‌عفه‌ریان، مسته‌فا مێهدى زاده و ئه‌مین نه‌زه‌رى.