جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ سه‌ر جێ خه‌وى کچان له‌ ورمێ

هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ سه‌ر جێ خه‌وى کچان له‌ ورمێ

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌شدار بووانى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى سێ رۆژى رابردوو له‌ ورمێ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه‌ به‌ شێوه‌یێکى بێ ره‌حمانى شکه‌نجه‌ دراون.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٣٠ ٠  که‌س گیراون که‌ بۆ ئورگانه‌ جۆراوجۆره‌کانى وه‌ک ئاگاهى که‌ له‌ گه‌ره‌کى موخابرات، که‌لانته‌رى ١٧ که‌ نزیک به‌ ترمیناڵه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند بنکه‌ى ئیتلاعاتى و ئه‌منیه‌تى هێزه‌کانى رژیم براون و به‌ چه‌قۆ و قه‌مچیه‌وه‌ هێرشى بێ ره‌حمانه‌یان کراوه‌ته‌ سه‌ر.
له‌ درێژه‌ى سه‌رکوت و تۆقاندنى ده‌سه‌لات هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم هێرشیان بردۆته‌ سه‌ر جێ خه‌وى خوێندکارانى کچ که‌ ده‌که‌وێته‌ پشت ئیداره‌ى ئاگاهى له‌ گه‌ره‌کى موخابه‌رات، له‌ دواى بریندار کردنى به‌ررسى جێ خه‌وی خوێندکاره‌ کچه‌کان که‌ رێگه‌ى له‌ چوونى ئه‌و هێزانه‌ بۆ بیناکه‌ گرتبوو، چوونه‌ ناو ژووره‌کان و ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر موبایلى خوێندکاران. له‌لایێکى دیکه‌وه‌ ده‌سته‌یێک له‌ خوێندکاران له‌و په‌نجێره‌ى که‌ ده‌روانێ به‌ سه‌ر ئاگاهى دا فیلمیان له‌و لاوانه‌ گرتووه‌ که‌ کراسه‌کانیان به‌ سه‌ریاندا هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌ ئازار و شکه‌نجه‌ ده‌درێن.

15 سال و 5 ماه و 4 روز و 9 ساعت و 24 دقیقه پیش از این

هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ سه‌ر جێ خه‌وى کچان له‌ ورمێ

هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ سه‌ر جێ خه‌وى کچان له‌ ورمێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن