یاهوو مسنجێر له ئێران تێکچوو
له به‌رده‌وامى سنووردار کردنى پێوه‌ندى له‌لایه‌ن رژیمه‌وه، رۆژى سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٦ و ٢٧ى جۆزه‌ردان، سرویسى چات \"یاهوو مسنجێر\" له ئێران تێکچوو.
له دواى شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له ٢٢ى جۆزه‌ردان دا مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد به براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یێندرا، رژیم شه‌به‌که‌ى کورته نامه‌ى راگرت، ماڵپه‌ره ههواڵدهریهکانى راگرت و زیاتر له ١٠ ٠ رۆژنامه‌وانان و چالاکانى سیاسى زیندانى کرد.