جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رۆکى موساد ده‌ڵێ: بوونى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ئیسرائیل باشتره‌

سه‌رۆکى موساد ده‌ڵێ: بوونى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ئیسرائیل باشتره‌

رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ موئیرداگان سه‌رۆکى رێکخراوى هه‌واڵگرى ئیسرائیل \"موساد\" گووتى: بوونى ده‌وڵه‌تى توندره‌وى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ئێران،

ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ئیسرائیل باشتر سه‌رنجى جیهانیان بۆ هه‌ر٠شه‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم، راکێشێ.
به‌ پێى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى \"جروز ئه‌لم پۆست\" داگان چه‌ند رۆژ پێش راگه‌یاندنى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له‌ به‌رده‌م کۆمیته‌ى پێوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ و دیفاعى کنست \"پارڵمانى ئیسرائیل\" قسه‌ى ده‌کرد، ئه‌حمه‌دى نژادى به‌ که‌سێکى توندره‌و و تاکره‌و ناوهێنا و زیادى کرد: به‌ بوونى که‌سێکى وا له‌ سه‌رووى ده‌سه‌لاتدارى ئێراندا، هه‌لى باشتر ده‌ره‌خسى که‌ ئیسرائیل کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ مه‌ترسیه‌کانى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه‌ حاڵى کا.
له‌ هه‌مانکاتدا ووتى: ئیسرائیلیه‌کان نابێ ئه‌وه‌یان له‌ بیربچێ که‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم له‌ کاتى سه‌رۆک وه‌زیرى میرحوسێنى مووسه‌وى ده‌ستى پێ کرد.

15 سال و 5 ماه و 3 روز و 10 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

سه‌رۆکى موساد ده‌ڵێ: بوونى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ئیسرائیل باشتره‌

سه‌رۆکى موساد ده‌ڵێ: بوونى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ئیسرائیل باشتره‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن