رژیمى ئێران له لیستى ر٠هشى راپۆرتى قاچاخى مرۆڤ
ئه‌مریکا به بلاوکردنه‌ه‌وى راپۆرتى نوێى خۆى سه‌باره‌ت به قاچاخى مرۆڤ، ناوى ئه‌و وه‌لاتانه‌ى که له‌و باره‌وه هه‌نگاو نانێن، زیاد کردوه.
رژیمى ئێران له سه‌ردێرى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا دایه.
ئه‌و وه‌لاتانه‌ى که له لیستى ره‌شى ئه‌مریکادان، ده‌کرێ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ئابڵوقه‌یان بخرێته سه‌ر مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که پێشوونه‌یان به‌ره‌و باشى بروا.
له راپۆرتى سالانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قاچاخى مرۆڤ، کێشه‌ى ئابوورى له جیهان هۆى سه‌ره‌کى ئه‌و کاره ناسێندراوه.
ئه‌و راپۆرته ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کێشه‌ى ئابوورى به‌رده‌وام بێ ده‌بێته هۆى زیاد بوونى قاچاخى مرۆڤ.
به پێى ئه‌و راپۆرته، خه‌ڵکێک که له‌گه‌ڵ کێشه‌ى ئابوورى به‌ره‌وروون، زیاتر ده‌که‌ونه داوى قاخچیه‌کانى مرۆڤه‌وه و ئه‌وان زیاتر له خه‌ڵکى دیکه مه‌جبوور به قه‌بووڵ کردنى کارى مه‌ترسیدار بۆ حقوقى زیاتر، ده‌بن.
زیاتر له ٥٠ وه‌لات ئێستا له لیستى ره‌شى ئه‌مریکادان که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاوه دارێژراوه و ئه‌و وه‌لاتانه به‌وه تاوانبار کراون که سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنى قاچاخى مرۆڤ هه‌نگاویان نه‌ناوه.
سێ وه‌لاتى فیلیپین، پاکستان و عێراقیش ئه‌و ساڵ به‌و لیسته زیاد کراون.
لیستى ره‌شى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و ساڵ زیادى کردوه، مالزى و شه‌ش وه‌لاتى ئافریقایى چاد، موریتانى، سوازیلند و زیمبابوه له‌و لیسته زیاد کراون.
ئێران و کوره‌ى باکوور و سوریه هه‌روا له‌و لیسته‌دا ماونه‌ته‌وه.
هه‌ر وه‌لاتێک دوو ساڵ له سه‌ر یه‌ک له‌و لیسته‌دا بمێنێته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه سزاى بۆ له‌به‌ر چاو ده‌گیرێ.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: له هێندێ له وه‌لاتان هه‌ل و مه‌رج باشتر بووه و ئه‌و راپۆرته ناوى نیجریه‌ى وه‌ک وه‌لاتێک که له‌و باره‌وه باشتر بووه، هاتووه.