جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى داهاتووى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى ئێران

هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى داهاتووى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى ئێران

کارل بیلدت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوئید سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى چه‌ند رۆژى ر٠ابردووى شاره‌کانى ئێران گووتى: نائارامیه‌کانى ئێران ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن که‌ هێزه‌ به‌ تواناکان بۆ گۆران له‌و وه‌لاته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن،

ئه‌و هێزانه‌ى چ له‌ سیاسه‌تى پۆپۆلیستى ئێستا و سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئابوورى که‌ ئاکامه‌که‌ى هه‌لاوسانى زۆر بووه‌، نار٠ازین.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوئید که‌ وه‌لاته‌که‌ى له‌ سه‌ره‌تاى مانگى جولاى سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، رۆژى سێ شه‌ممه‌ گووتى: ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌ هه‌روه‌ها ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکى ئێران به‌دواى هه‌ڵ و مه‌رجێکى کراوه‌ى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تین و له‌ هه‌مانکاتدا به‌ ته‌واوى تێگه‌یشتوون که‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م دواییه‌ به‌ ساخته‌کارى کراوه‌.
مونا سالین رێبه‌رى حیزبی سوسیال دیموکرات، گه‌وره‌ترین حیزبی سوئید سه‌باره‌ت به‌ شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم گووتى: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارى به‌ شێوه‌ى ئازاد و عادلانه‌ مافى خه‌ڵکى ئێرانه‌، به‌لام هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵبژاردنێک له‌ چوارچێوه‌ى رژیمى ئێستادا هه‌موو کاتێ له‌ ژێر پرسیاردایه‌.

15 سال و 5 ماه و 3 روز و 9 ساعت و 58 دقیقه پیش از این

هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى داهاتووى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى ئێران

هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى داهاتووى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن