ئه‌ستوارت لوى ده‌ڵێ ئه‌مریکا خه‌ریکى لیکۆڵینه‌وه‌ى ئابڵوقه‌ى بیمه‌یی رژیمى ئێرانه
رۆژى سێ شه‌ممه ١٩ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ـ ٩ى سپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، ئه‌ستوارت لوى جێگرى وه‌زیرى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا له کار و بارى خه‌بات دژ به ترۆریزم و زانیارى ئابوورى، رایگه‌یاند که حکومه‌تى ئه‌مریکا
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى له باره‌ى ده‌ور و کارایی شیرکه‌ته‌کانى بیمه بۆ زیاد کردنى ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێران ووتووێژ و لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن.
ناوبراو زیادى کرد، ئابڵوقه‌کانى دژ به رژیمى ئێران بوونه‌ته هۆى ئه‌وه که بانگه‌کانى رۆژئاوا به توندى پێوه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران که‌م که‌نه‌وه و شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ش ده‌توانن فشارى زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئه‌و رژیمه.