جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژماره‌یێک له‌ زانستگاکانى ئێران داخراون

ژماره‌یێک له‌ زانستگاکانى ئێران داخراون

له‌ دواى به‌ره‌و سه‌رچوونى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى ئێران و هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بۆ جێ خه‌وى زانستگاکان، به‌ پێى هه‌واڵه‌کان زانستگاى شه‌ریف،

ئه‌میرکه‌بیر، تاران، ته‌وێز و شیراز ئیمتیحانه‌کانیان دواخستووه‌ و جێ خه‌وی زانستگاکانیش داخراون.
ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ به‌ پێى به‌رنامه‌ى خوێندن ئیمته‌حانه‌کان ده‌بوو له‌م حه‌وتووه‌دا به‌رێوه‌ بچێ. زانستگاى تاران رۆژێک دواى هێرش بۆ کوى زانستگا، به‌ خوێندکارانى راگه‌یاند ده‌بوو زوو جێ خه‌وه‌کانیان چۆڵ کردایه‌.
هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌٢٥ى جۆزه‌ردان هێرشیان کرده‌ سه‌ر کوى زانستگا و به‌ پێى هه‌واڵه‌کان به‌و هۆیه‌وه‌ ٧ که‌س له‌ خوێندکاران کوژران.
هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر بلاوى کرده‌وه‌ ژماره‌یێک له‌و خوێندکارانه‌ى ئازاد کراون رایانگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه‌ هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌کان که‌ به‌ چه‌کى جۆراوجۆرى سارد و گه‌رم ته‌یار بوون، له‌ دواى ئه‌نجام دانى چه‌ندین جینایه‌تى ترس هێنه‌ر و تێکدانى ژوور و که‌ل و په‌له‌کان، زیاتر له‌ ٥٠  که‌س له‌ خوێندکارانیان گرت و بردیانن بۆ ژێرزه‌مینیه‌کانى بیناى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى شه‌پۆلى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان، زانستگاى ئه‌میرکه‌بیریش ئیمته‌حانه‌کانى کۆتایی تێرمیان بۆ ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوو دوا خست.
هه‌ر له‌و باره‌وه‌ سه‌عید سۆهرابپوور سه‌رۆکى زانستگاى سه‌نعه‌تى شه‌ریف له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر هه‌واڵى داخرانى جێ خه‌وى ئه‌و زانستگایه‌ى له‌ رۆژى شه‌ممه‌ ٣٠  جۆزه‌ردانه‌وه‌ دا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ داخرانى جێ خه‌وى زانستگا ى سه‌نعه‌تى شه‌ریف گووتى: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى خوێندکاران سه‌ردانیان ده‌کرێ و هه‌ستیان به‌ نه‌بوونى ئاسایش ده‌کرد و ئیمتیحانه‌کان له‌و ماوه‌دا به‌رێوه‌ ناچێ، بر٠یارى داخستنى جێ خه‌وه‌کانمان له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا دا.
پێشتر زانستگاى سه‌نعه‌تى شه‌ریف له‌ دواخستنى ئیمته‌حانه‌کان هه‌واڵى دابوو، ئه‌نجومه‌نى زانستگاى شه‌ریف کاتى ئیمتیحانه‌کانى دواخستووه‌ بۆ ٣١ى گه‌لاوێژ تا ١٢ى خه‌رمانان.
به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، زانستگاکانى ته‌ورێز و شیرازیش له‌ سێ رۆژى رابردووه‌وه‌ حاڵه‌تى نیوه‌ داخراویان هه‌یه‌ و به‌رپرسانى زانستگا داوایان له‌ خوێندکاران کردوه‌ له‌ ماوه‌ى ٤٨ سه‌عات دا جێ خه‌وه‌کانى خۆیان چۆڵ بکه‌ن.

15 سال و 5 ماه و 2 روز و 9 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

ژماره‌یێک له‌ زانستگاکانى ئێران داخراون

ژماره‌یێک له‌ زانستگاکانى ئێران داخراون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن