منداڵه‌کانى ره‌فسه‌نجانى چوونه ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه کراوه
ته‌له‌فزیونى کاناڵى سێ ی فه‌رانسه شه‌وى پێنج شه‌ممه ٢٨ى جۆزه‌ردان له راپۆرتێک‌دا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ئێران، گووتى: منداڵه‌کانى هاشمى ره‌فسه‌نجانى چوونه ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه کرا.
پێشتر ماڵپه‌رێکى نزیک به ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد له زمان به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى خوێندکارانى سه‌ربه‌خۆى زانستگاى تاران (به‌سیج) نووسى: ئاژاوه‌کانى ئه‌م دواییه سهناریۆنووسى به‌هێزى له پشته که ئاگادارى مه‌سه‌له ناوخۆیی و گرینگه‌کانى نیزامن و یان له سه‌رۆکایه‌تى مه‌مله‌که‌ت دان. بۆ نمونه جێ ده‌ستى مێهدى هاشمى ده‌بیندرێ. هه‌روه‌ها بلاو کردنه‌وه راگه‌یێندراو و به‌یانیه‌کان دژ به ئه‌حمه‌دى نژاد له شوێنه گشتیه‌کان له‌لایه‌ن موحسین هاشمى و هه‌روه‌ها قسه‌کانى فائیزه هاشمى دژ به ده‌وڵه‌ت و بێ هه‌ڵوێستى هاشمى ره‌فسه‌نجانى و جوێ نه‌کردنه‌وه‌ى خۆى له ئه‌ندامانى خانه‌واده‌که‌ى ده‌توانێ ئه‌و ئاکامه‌ى هه‌بێ که هاشمى له سهناریۆنووسانى گرژیه‌کان پشتیوانى ده‌کا و خۆى له سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و کاره‌وه‌یه.