تێکگیران و گیرانى به‌ربلاو له ئامول
هه‌واڵده‌رى هرانا، شارى ئامولى سه‌ر به ئوستانى مازه‌نده‌ران له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌روه‌ک باقى شاره‌کانى دیکه‌ى وه‌لات جێى نار٠هزایهتى جه‌ماوه‌رى بوو.
نار٠هزایهتیهکانى ئه‌و شاره‌ش وه‌ک باقى شاره‌کانى دیکه‌ى وه‌لات بهرهور٠ووى کاردانه‌وه‌ى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بوو و توند و تیژى لێ که‌وته‌وه.
به پێى هه‌واڵ هێزه‌کانى رژیم زۆرێک له لاوانى ئه‌و شاره و ئه‌ندامانى چالاکى ستادى به ناو ئیسلاح خوازیان گرتووه. نار٠هزایهتى و تێکگیرانى خه‌ڵکى ئامول له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تا سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام بووه.
میلیشیاکانى ناسراو به حیزبولا له بلاوکراوه‌ى خۆیاندا له‌گه‌ڵ ههر٠هشه له ههڵسوور٠اوانى وه‌ک جه‌میله سالار، به‌هاره شه‌هیدى، شێخ موسه‌وى ره‌جایی و مه‌هده‌وی ئیمام جومعه‌ى پێشووى ئه‌و شاره، گیرانى کور٠ى وه‌زیرى رێگه و بانى ده‌وڵه‌تى ئاخوند خاته‌مى (خرم) له تێکگیرانه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا هه‌واڵى داوه. له شوێن و ژماره‌ى گیراو و بریندراه‌کانى ئه‌و رووداوه هیچ زانیاریێک له ده‌ست دا نیه به‌لام شاهیدان باس له گیرانى ده‌یان که‌س ده‌که‌ن.