ئاخوند خامنه‌یی شهر٠ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ئێران و جیهان راگه‌یاند
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له تاران، ئاخوند خامنه‌یی ئه‌مرۆ هه‌ینى ٢٩ى جۆزه‌ردان له نوێژى هه‌ینى دا دیفاعى له دووباره دانانى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد کرد و گووتى:
خه‌ڵک هه‌ر که‌سى ویستووه هه‌ڵیبژاردوه و خه‌ڵک که‌سێکیان هه‌ڵبژارده‌و که چاکتره.
ئه‌و ئاخونده گووتى: ئاماده بوونى خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ئاماى ته‌ئیدى نیزامه و زیادى کرد هیچ ساخته‌کاریێک له هه‌ڵبژاردندا نه‌کراوه. هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ببه‌ینه ژێر پرسیار له‌وه به دوا هیچ هه‌ڵبژاردنێک له نیزامدا مه‌شروعیه‌تى نابێت.
ناوبراو گووتى له به‌رانبه‌ر فشارى نار٠هزایهتیهکاندا پاشه‌کشه ناکا و زیادى کرد ئه‌وه‌ى له شه‌قامه‌کاندا له ئارادایه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ کۆتایی پێ بێ.
خامنه‌یی هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بن که رێگه‌یێکى دیکه جوێ له جێژنى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژێرن، له‌و کاته‌دا دخاڵه‌ت ده‌کا و ئاشکرایان ده‌کا.
ناوبراو له قسه‌کانى دا وه‌لاتانى رۆژئاواى به پیلان گێر٠ى تۆمه‌ت بارکرد و له کاتێکدا که خه‌ڵکى نار٠ازى ئێرانى به ده‌ست و پێوه‌ند و به‌کرێگیراوى بێگانه ناوبرد، گووتى: ئێران گورجستان نیه که ده‌سته‌یێک پێ یان وابێ به پیلان گێر٠ى به ئامانجه‌کانیان ده‌گه‌ن.