نار٠هزایهتى خه‌ڵک له ئێران به‌ڵگه‌ى ناشه‌رعى ده‌سه‌لاتى ئاخوندیه
به پێنووسى: سیامه‌ند
له دواى به‌رێوه‌چوونى شانۆى هه‌ڵبژاردنى ده‌ورى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له ئێران و سه‌ر له نوێ دیارى کردنه‌وه‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ده‌وریێکى چوار ساڵى دیکه‌ى سه‌رۆک کۆمارى، نار٠هزایهتى به‌رینى جه‌ماوه‌ر تاران، ته‌ورێز، شیراز، مه‌شهه‌د، زاهیدان، کرمان، کرماشان و چه‌ندین شارى ئێرانى گرته‌وه
و جه‌ماوه‌رى نار٠ازى به دروشمى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر و سته‌مگه‌ر، بێزارى خۆیان له ده‌سه‌لاتى نامه‌شروعى ویلایه‌تى فه‌قیه دهربر٠ى. هێزه‌کانى رژیم بۆ سه‌رکوتى جه‌ماوه‌ر و کۆتایی پێ هێنانى نار٠هزایهتیهکان به شێوه‌یێکى به‌ربلاو رژانه شه‌قامه‌کانى تاران و شاره‌کانى دیکه و به شێوه‌یێکى کۆێرانه که‌وتنه گیان جه‌ماوه‌ر و ژماره‌یێکى نادیاریان لێ گرتن. هه‌ر به پێى هه‌واڵه گه‌یشتووه‌کان و تا نووسینى ئه‌م بابه‌ته زیاتر له ٢٠ که‌سیان کوشتووه.
نار٠هزایهتى که‌م وێنه و به‌رینى خه‌ڵک له ئێران به‌ڵگه‌یێکى گه‌وره‌یه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و راستیه‌ى که ده‌سه‌لاتى ئاخوندى هیچ مه‌شروعیه‌تێکى نیه و خه‌ڵکى ئێران ئه‌و رژیمه و بانده‌کانى ده‌سه‌لات به به‌رپرسى مه‌ینه‌تیه‌کان و ئازاره‌کان و دواکه‌وتوویی ده‌زانن.
دیاره ده‌بێ ئه‌و راستیه له به‌رچاو بگرین که مۆره‌کانى به ناو ئیسلاح ته‌ڵه‌بی رژیم هه‌وڵى زۆر ده‌ده‌ن، له‌لایێک نار٠هزایهتیهکانى خه‌ڵک به پشتیوانى بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له خۆیان نیشان بده‌ن و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا به خۆ تێکه‌ڵ کردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى نارازى که‌ڵکى نابه‌جێ له‌و ناره‌زایه‌تیانه وه‌رگرن و رێ ره‌وى نار٠هزایهتیهکان به قازانجى ده‌سه‌لات کۆتایی پێ بێنن.
میر حوسێن مووسه‌وى و ئاخوند که‌روبی دوو مۆره‌ى دیارى رژیم و پاڵێوراوى شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى که به ده‌رنه‌چوون و سه‌رنه‌که‌وتنیان له‌و شانۆگه‌ریه توور٠هن، ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌ى رژیم که به ناوى ئیسلاح خواز خزمه‌ت به رژیم ده‌که‌ن له پێش شانۆگه‌ریه‌که به‌ڵێنى زۆریان دابوو و ژماره‌یێک له خه‌ڵکى تینووى ئازادى و لایه‌نگرانیان له دواى ئاکامى شانۆگه‌ریه‌که و جه‌ماوه‌رى نارازى له ئاکامى شانۆگه‌ریه‌که و فرت و فێڵ و ساخته‌کارى هاتنه مه‌یدان که ده‌سه‌لاتى ئاخوندى خستۆته به‌رده‌م هه‌ل و مه‌رجێکى حه‌سته‌م.
بێ گوومان ده‌بێ ئه‌و نار٠هزایهتیانهى جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یێکى دروست پێناسه بکرێ و دروست نیه ئه‌و نار٠هزایهتیانه به پشتیوانى له مووسه‌وى و که‌روبی بژمێردرێ. چوونکه سیاسه‌تى موسه‌وى و که‌روبی له چوارچێوه‌ى رژیم و پارێزگارى له مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لات و ویلایه‌تى فه‌قیهدایه و مووسه‌وى له قسه‌کانى دا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر رێگه‌م لێ بگرن نار٠هزایهتى خۆم له ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان دهربر٠م، ده‌چم له سه‌ر گۆر٠ى خومه‌ینى مان ده‌گرم، موسه‌وى داوا له خامنه‌یی ده‌کا هه‌ڵویست بگرێ و پشتیوانى لێ بکا. ناوبراو ناڵێ من ویلایه‌تى فه‌قیهم قه‌بووڵ نیه، مووسه‌وى ناڵێ من دژایه‌تى قانوونى ئه‌ساسى ده‌که‌م و دهیگۆر٠م، به‌و پێ یه جیاوازیێکى زۆر هه‌یه له نێوان خواسته‌کانى جه‌ماوه‌ریی و داواکانى مووسه‌وى، که ته‌نیا خۆى له چوارچێوه‌ى گه‌یشتن به حوکم و ده‌سه‌لاتدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه راسته که ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان بیانوویێکى گه‌وره بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و نار٠هزایهتیانه، به‌لام ئه‌وه به‌و مه‌عنایه نیه که خه‌ڵکى نارازى باوه‌ریان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانى مووسه‌وى یه‌کده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له مووسه‌وى و که‌روبی له‌م شانۆگه‌ریه‌دا به سه‌رۆک کۆمارى رژیم دیارى کرانایه، زۆر دوور بوو نار٠هزایهتى جه‌ماوه‌رى سه‌رهه‌ڵبدا ئه‌ویش نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ى موسه‌وى و که‌روبی گۆر٠ان دروست ده‌که‌ن به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر بیانویێکى به‌ڵگه‌داریان بۆ سه‌رهه‌ڵدانى نار٠هزایهتى نه‌ده‌بوو ئاشکرایه نار٠هزایهتى جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه نیه که له مووسه‌وى و که‌روبی و ره‌زایی و مۆره‌کانى دیکه‌ى رژیم رازین و ته‌نیا له ئه‌حمه‌دى نژاد و خامنه‌یی نارازین، به‌ڵکوو به دیارى کرانى ئه‌حمه‌دى نژاد و دیارى کردنى بۆ ده‌وره‌یێکى دیکه‌ى سه‌رۆک کۆمارى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مووسه‌وى قسه‌ى له دابین کردنى هێندێک ئازادى کردبوو، جه‌ماوه‌ر باشترین بیانوویان بۆ ده‌ست پێ کردنى نار٠هزایهتى له به‌رانبه‌ر رژیمدا ده‌ست که‌وت.
دیاره ئاخوند خامنه‌یی که له لایه‌ن تێکر٠اى مۆره‌کانى رژیمى ئاخوندى پشتیوانى لێ ده‌کرێ، هه‌وڵده‌دا ئه‌و نار٠هزایهتیه به‌رینه‌ى جه‌ماوه‌ر له دژى رژیم به فرت و فێڵ کپ بکا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مووسه‌وى کۆبۆته‌وه و داواى له مووسه‌وى و خاته‌مى کردوه بچنه ناو خه‌ڵکى نار٠ازى و داواى به ئارامى به‌رێوه بردنى رێپێوانه‌کانیان لێ بکه‌ن، تا به‌و شێوه‌یه و به ماندووکردنى خه‌ڵک هه‌نگاو به هه‌نگاو، به مه‌به‌سته‌که‌یان که کۆتایی هێنان به نار٠هزایهتى بگه‌ن.
بۆیه جێگه‌ى خۆیه‌تى به وریایی له سیاسه‌تى چاوبه‌ست و فێڵى ئاخونده‌کان ورد بێنه‌وه و باوه‌ر٠ به‌وه نه‌کرێ که له نێوان ئاخونداندا و مۆره‌کانى ده‌سه‌لات خراپ و خراپتر و جیاوازى هه‌یه و که‌سێک یان که‌سانێک به راستى مه‌به‌ستیان بێ ئاڵ و گۆر٠ له‌و سیستمه دواکه‌وتووه دا، پێک بێنن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان به شێوه‌یێکى دروست موعامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه نویه و نار٠هزایهتیه به‌رینه‌کانى جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و هه‌وڵ بدرێ رژیم بیانووى بۆ سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌ست نه‌که‌وێ.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشیه، ئه‌وه‌یه که هومێدوارى به رووخانى رژیم و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆرى ویلایه‌تى فه‌قیه له هه‌ر کاتێکى دیکه نزیکتره.