جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاردانه‌وه‌ى ئوروپا به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی دژ به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان

کاردانه‌وه‌ى ئوروپا به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی دژ به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان

رۆژى هه‌ینى 29ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ یه‌کیه‌تى ئوروپا و هێندێ له‌ رێبه‌رانى ئوروپایی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى ئێران، هه‌ڵوێستیان گرت.

ئاخوند خامنه‌یی له‌ نوێژى هه‌ینى دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سپاسى خه‌ڵکى کرد بۆ به‌شدارى له‌ شانۆى هه‌ڵبژاردندا، داواى کرد ئاکامى هه‌ڵبژاردن قه‌بووڵ بکه‌ن یان به‌دوادا چوونى داواکان له‌ رێگه‌ى شۆراى نیگابانه‌وه‌ بکرێ و ووریایی به‌ نار٠ازیه‌کان دا که‌ خۆیان به‌رپرسیارى ئاکامى ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌ن.
له‌ به‌رانبه‌ریشدا یه‌کیه‌تى ئوروپا و رێبه‌رانى وه‌لاتانى ئوروپایی ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ر٠ه‌شانه‌ى رێبه‌رى رژیم گرت.
نیکولاسارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌، هیواى ده‌ربر٠ى که‌ رێبه‌رانى رژیم ده‌ست نه‌ده‌نه‌ کارێک که‌ قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه‌ و نه‌بێته‌ مه‌ترسى بۆ ئاسایشى وه‌لات.
ناوبراو زیادى کرد: ئێمه‌ پشتیوانى له‌ خه‌ڵکى ئێران ده‌که‌ین و ئه‌مرۆ خه‌ڵکى ئێران له‌ شه‌قامه‌کاندان.
رۆژى هه‌ینى رێبه‌رانى ٢٧ وه‌لاتى ئوروپایی توندوتیژى یان دژ به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى ئێران مه‌حکوم کرد و داوایان له‌ رژیم کرد رێگه‌ بدا که‌ رێپێوانه‌کان به‌بێ کۆسب به‌رێوه‌ بچن.
هه‌ر له‌و باره‌وه‌ گۆردون براون سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا رۆژى هه‌ینى گووتى: ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌بێ نیشانى جیهانیانى بدا که‌ ئه‌و سه‌رکوتانه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌رێوه‌براون دووباره‌ نابنه‌وه‌.
ئانگلامێرکێل \\\"سه‌درى ئه‌عزه‌م\\\"ى ئاڵمان گووتى: قسه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی جێى ئومێد نیه‌ و داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌سمى سه‌باره‌ت به‌ ئاکام و شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى کرد.


15 سال و 5 ماه و 1 روز و 9 ساعت و 55 دقیقه پیش از این

کاردانه‌وه‌ى ئوروپا به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی دژ به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان

کاردانه‌وه‌ى ئوروپا به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی دژ به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن