لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: قسه‌کانى خامنه‌یی شه‌رعیه‌ت ده‌دا به سه‌رکوت
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک قسه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی به نیشانه‌ى ئاماده‌یی به‌رپرسانى رژیم بۆ هێرش کردنه سه‌ر نار٠ازیهکان ناوبردوه.
حه‌سیبه حاج سهحراوى، جێگرى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و باکوورى ئافریقا، گووتى: قسه‌کانى هه‌ینى خامنه‌یی نیشانه‌ى دانى چراى سه‌وز بوو به هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتى نار٠هزایهتیهکانى خه‌ڵک له رێگه‌ى مافى ده‌ربرینى بیروباوهر٠ و به‌رێوه‌بردنى نار٠هزایهتی.
ناوبراو به دهربر٠ینى نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به گرتنى کوێرکوێرانه و به‌کار هێنانى له راده‌به‌ده‌رى زه‌بروزه‌نگ، گووتى: خامنه‌یی به جێى ئه‌وه رێگه له هێزه‌کانى به‌سیج و باقى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان له به‌رێوه‌بردنى کرده‌وه‌ى ناقانوونى بگرێ، گووتوویه‌تى: ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بێنه شه‌قامه‌کان به‌رپرسایه‌تى و ئاکامى ئه‌و بشێویانه له ئه‌ستۆى خۆیانه. که ئه‌وه نیشانه‌ى هه‌ست نه‌کردن به به‌رپرسایه‌تیه و ئیجازه‌دان به سه‌رکوت و توندوتیژیه.
کنوانسیونى نێونه‌ته‌وه‌یی مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌کان که ئێرانیش ئه‌ندامیه‌تى، به‌رێوه‌بردنى نار٠هزایهتى هێمنانه‌ى ئازاد کردوه.