کۆشکى سپى: نار٠هزایهتى نارازیان نیشانه‌ى ئازاییه
هه‌واڵده‌رى ریانووستى، رابێرت گیبس ووته‌بێژى کۆشکى سپى ئه‌مریکا له کۆبوونهوهیێکى چاپه‌مه‌نی دا رایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا نار٠هزایهتیهکان له ئێران به نیشانه‌ى ئازایی ده‌زانێ.
ناوبراو رایگه‌یاند: پێم وایه ئێوه له ئێستادا شاهیدى رووداوێکى سه‌رنج راکێشن. پێم وانیه که‌سێک حه‌وتووى پێشتر بیرى له‌وه بکردایه‌وه که ئه‌و جۆره ئازاییه که ئێمه شاهیدین، ببینێ.
پێشتر کۆشکى سپى خۆى ده‌بوارد له هه‌ڵوێستێکى روون سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ئێران و ته‌نیا رایگه‌یاندبوو که خه‌ڵکى ئێران مافى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادیان هه‌یه که له ئاکامدا توند و تیژى لێ نه‌که‌وێته‌وه.