راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران، له‌سه‌ر نار٠هزایهتیهکانى خه‌ڵکى ئێران دژى رژیمى ئاخوندى
هاونیشتمانانى به‌رێز!
هۆگرانى رێگه‌ى ئازادى!
له‌دواى کۆتایی هاتنى ده‌هه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران و راگه‌یاندنى ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان، نار٠هزایهتیی جه‌ماوه‌ریی زۆربه‌ى شاره گه‌وره‌کانى ئێرانى گرته‌وه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئاخوندى
به توندترین شێوه ده‌ستیان داوه‌ته سه‌رکوتى خه‌ڵک و به‌پێی راپۆرته‌کان له‌ئاکامى هێرشی هێزه‌کانى رژیم چه‌ندین که‌س شه‌هید و بریندار کراون که تائێستا ژماره‌ی درووستى شه‌هیده‌کان نه‌زاندراوه، هه‌روه‌ها سه‌دان که‌س گیراون و که‌وتوونه‌ته به‌ر شکه‌نجه.
بێگومان ئه‌و نار٠هزایهتیه جه‌ماوه‌رییه‌ى که ئێستا له‌ئێراندا ده‌بیندرێ، له ئاکامى رقی په‌نگ خواردوه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و٣٠ ساڵ سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه دێت. دیاره دهربر٠ینى نار٠هزایهتیهکان له‌دواى ئه‌وه هات که ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى جارێکى دیکه ئه‌حمه‌دى نژادى بۆ سه‌رۆک کۆماریی رژیم دیاری کرده‌وه و هه‌روه‌ها سێ پاڵێوراوى دیکه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئاکامى شانۆگه‌رییه‌که‌یان قه‌بووڵ نه‌کرد. به‌لام ئه‌وه به‌و مه‌عنایه نیه که به‌رهه‌مى دهربر٠ینى نار٠هزایهتیی جه‌ماوه‌رى له ئێران دا بدرێ به موسه‌وى و ره‌زایی و ئاخوند کهر٠وبیهوه. گومانى تێدانیه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران درێژه به نار٠هزایهتیهکان بده‌ن و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان و باڵه‌کانى ده‌سه‌لات له هه‌وڵه‌کانیان بۆ گۆر٠ینى رێ ره‌وى نار٠هزاییهکان سه‌رکه‌وتوو نه‌بن ئه‌و نار٠هزایهتیانه ئامانجى سه‌ره‌کى رووخانى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فه‌قیه که نه‌مانى ئه‌و سیستمه ده‌سه‌لاتداریه‌ى که هیواى زۆربه‌ى هه‌ره زۆری خه‌ڵکى ئێرانه ئاکامى ده‌بێ.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌و راستیه بکه‌ین که له‌کاتێکدا له زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران، نار٠هزایهتى دژبه رژیم له ئارادایه، به‌لام له کوردستاندا تائێستا نار٠هزایهتى و رێ پێوان به‌رچاو ناکه‌وێ. دیاره خه‌ڵکى کوردستان زیاتر له خه‌ڵکى ئێران سته‌م و بێعه‌داڵه‌تیی ده‌سه‌لاتى له‌سه‌ر بووه و به شێوه‌ى جۆراوجۆر که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامار و ههر٠هشه و ئێعدام و شکه‌نجه له ماوه‌ى ده‌سه‌لاتداریی ئاخوندی‌دا، کوردستان شاهیدى نار٠هزایهتى جه‌ماوه‌ر له تاقم و باڵه‌کانى ده‌سه‌لات بووه و کوردستان شوێنى ئارام نه‌بووه و ئاخوندان نه‌یانتوانیوه به که‌یفی خۆیان سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانیان جابه‌جێ بکه‌ن.
به باوه‌ر٠ به‌و راستیه که گه‌لى کورد هه‌رده‌م ئاماده‌یه و به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌رى هه‌ره پێشه‌وه‌ى خه‌بات و تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر رژیمى ئاخوندیدایه، بێگومان له پشتگیری و هاوکاریی خه‌ڵکى تینووى ئازادى له سه‌راسه‌رى ئێران‌دا درێغی ناکه‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستان ئێران، له‌گه‌ڵ دهربر٠ینى پشتیوانى له ناره‌زایه‌تی و راپهر٠ینى خه‌ڵکى ئێران له‌دژى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى، باوهر٠ى وایه چاره‌نووسی ئه‌و رژیمه سه‌رکوتگه‌ره رووخان و له‌ناوچوونه و کۆتایی دیکتاتۆریی ویلایه‌تى فه‌قیه و حکوومه‌تێکى دیموکراتیک، ئازادى له‌ئێران و کوردستان جێگیر ده‌بێ.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندی
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
٢٩/٣/١٣٨٨