ئوباما: رژیمى ئێران کرده‌وه‌ى توندوتیژى و ناعادلانه دژ به خه‌ڵک راگرێ
رۆژى شه‌ممه ٣٠ ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا داواى له رژیمى ئێران کرد که کرده‌وه‌ى توندوتیژى و ناعادلانه دژ به نار٠هزایهتیهکان راگرێ و گووتى:
هه‌ر که‌سێکى بێ گووناح که گیان ده‌دا ئێمه تازیه‌بار ده‌بین.
ناوبراو له حه‌وتووى رابردوودا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ئێران چه‌ند جار هه‌ڵوێستى گرت به‌لام خۆى بوراد له قسه‌گه‌لێک که نیشانه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له ئێرانى پێوه دیار بێ.
ئوباما له راگه‌یێندراوێکدا گووتى: ئێمه داوا له رێبه‌رانى ئێران ده‌که‌ین هه‌موو کرده‌وه‌ى توندوتیژ و ناعادلانهکانى خۆیان راگرن.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا زیادى کرد: مافى جیهانى پێوه‌ند به کۆبوونه‌وه و ئازادى ر٠ادهربر٠ین ده‌بێ رێزى لێ بگیردرێ و ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ که‌سانێکه که به دواى ئه‌و ئازادیانهوهن.