له نار٠هزایهتیهکانى رۆژى شه‌ممه له تاران به لانى که‌مه‌وه ١٩ که‌س کوژران
کاناڵى ته‌له‌فزیونى سی ئێن ئێن له راپۆرتێک‌دا بلاوى کرده‌وه، له نار٠هزایهتیهکانى رۆژى شه‌ممه ٢٩ى ٣٠ جۆزه‌ردان به‌لانى که‌مه‌وه ١٩ که‌س کوژراون که تا ئێستا ته‌نیا ناوى مریه‌م مێهر ئازین ٢٤ سالان،
میلاد یه‌زدانپه‌نا ٣٠ سالان، حامید بیشاره‌تى ٢٦ سالان و بابه‌ک سوپێهر ٣٥ سالان راگه‌یێندراوه.
سی ئێن ئێن ژماره‌ى زیانه‌کانى تێکگیرانه‌کانى تارانى له زمان سه‌رچاوه‌گه‌لێک له نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه راگه‌یاند و زیادى کرد که ئه‌و هه‌والانه‌ى ته‌ئید نه‌کراون باس له کوژرانى ١٥٠ که‌س له هه‌شته‌مین رۆژى نار٠هزایهتیهکان ده‌که‌ن.
رژیمى ئاخوندى رێگه به هه‌واڵده‌ریه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نادا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ئێران و زیانه‌کانى هه‌واڵ و راپۆرتى دروست کۆبکه‌نه‌وه.