هه‌واڵنێرانى بێ سنوور داواى ئازادیى مه‌سعود کوردپووریان کرد
هه‌واڵنێرانى بێ سنوور داواى ئازادیى مه‌سعود کوردپوور، هاوکارى زۆربه‌ى هه‌واڵده‌ریه نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی ، کرد.
ناوبراو رێکه‌وتى ١٧ى پووشپه‌ر٠ له شارى بۆکان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه له ماڵه‌که‌ى خۆى دواى گه‌رانى ماڵ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى وه‌سائیله شه‌خسی و ده‌س نووسه‌کانى، گیرا.
ته‌نیا تاوانى ئه‌و مامۆستایه پشتیوانى مافى مرۆڤ، ووتووێژ له‌گه‌ڵ ر٠اگهیێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى وه‌ک رادیۆ فه‌رانسه، رادیۆ ئاڵمان و ده‌نگى ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها رادیۆ کوردیه‌کان له باره‌ى به‌ره‌و سه‌رچوونى سه‌رکوت له کوردستان و خراپتر بوونى بارى مافى مرۆڤ له ناوچه کوردنشینه‌کان له چه‌ند ساڵى ر٠ابردوودا، بووه. هه‌واڵنێرانى بێ سنوور، داوایان ئه‌وه‌یه که به زوویى مه‌سعودى کوردپوور و ٥ که‌س له رۆژنامه نووسه‌کانى دیکه ئازاد بکرێن.
مه‌سعود کوردپوور له دواى ٢١ رۆژ زیندان له زیندانى ئیتلاعات و زیندانى ناوه‌ندى بۆکان گواسترایه‌وه بۆ زیندانى مه‌هاباد. رێکه‌وتى ١٧ى خه‌رمانان له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له مه‌هاباده‌وه به پروپاگه‌نده دژ به رژیم له رێگه‌ى ووتووێژ له‌گه‌ڵ ر٠اگهیێنه ده‌ره‌کیه‌کان، به بێ ئاماده‌یی پارێزه‌ر حوکمه‌که‌ى پێ ر٠اگهیێندرا.