نار٠هزایهتى خوێندکارانى زانستگاى تاران به‌رده‌وامه
سه‌دان خوێندکارى نار٠ازى زانستگاى تاران، بۆ چواره‌مین رۆژ له سه‌ر نار٠هزایهتى خۆیان به‌رده‌وام بوون. سه‌رکوتى وه‌حشیانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى خوێندکاران و جه‌ماوه‌رى ئێران،
هه‌روه‌ها به هێرشى هێزه لیباس شه‌خسیه‌کان بۆ سه‌ر کوى زانستگاى تاران له شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوو هۆى سه‌ره‌کى نار٠هزایهتیهکانى خوێندکاران بوو.
رۆژى شه‌ممه له دوانیوه‌رۆدا خوێندکاران به کۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌رگاى سه‌ره‌کى زانستگا شیعارگهلێکیان له پشتیوانى له جه‌ماوه‌ر نار٠ازى که له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه به توندى سه‌رکوت ده‌کرێن، ده‌گووت. کۆبوونه‌وه‌ى خوێندکاران له به‌ر ده‌رگاى زانستگا له کاتێکدا بوو که سه‌دان که‌س له هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له به‌رانبه‌ر خوێندکاراندا ریزیان به‌ستبوو تا رێگه بگرن له پێوه‌ست بوونى خه‌ڵک به خوێندکارانه‌وه.
شیعار و هاوارى خوێندکاران بووه هۆى ئه‌وه‌ى که خه‌ڵکى ئه‌و ده‌ورووبه‌ره پشتیوانیان لێ بکه‌ن و به نیشانه‌ى پشتیوانى له خوێندکاران ده‌ستیان هه‌ڵدێنا. ئه‌و کاره بووه هۆى ئه‌وه‌ى که هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان به ماشینى ئاوپرژێن هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵک و دووریان بخه‌نه‌وه.
ده‌سته‌یێک له هێزه‌کانى رژیم که به سوارى متۆرهوه بوون ته‌قه‌ى هه‌واییان کرد که ئه‌و کرده‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یێک ئاڵۆزى درووست بێت.