زانستگاى ورمێ داخرا
رۆژى شه‌ممه ٣٠ جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، به‌رپرسانى زانستگاى ورمێ هه‌موو خوێندکارانى جێ خه‌وى ئه‌و زانکۆیان وه‌ده‌رنا.
ئه‌و خوێندکارانه ته‌نیا جێى مانه‌وه‌یان جێ خهوهکانى زانستگا بوو و به هۆى نه‌بوونى شوێنى مانه‌وه مه‌جبور گه‌رانه‌وه بۆ شاره‌کانى خۆیان.
رۆژى شه‌ممه به‌رپرسانى زانستگا کاتى به‌رێوه‌بردنى ئیمتحانهکانیان دواخست بۆ مانگى خه‌رمانان، هۆى ئه‌و بر٠یاره ئه‌وه بوو له چه‌ند ۆرژى رابردوودا چه‌ند جارێک تێکگیران له‌و زانستگایه له نێوان خوێندکاران و هێزه‌کانى رژیم به‌رێوه‌چوو.