جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبوونه‌وه‌ى ٩٠  هه‌زار ئێرانى بؤ‌ هاوده‌نگى له‌گه‌ڵ راپه‌ر٠ینى خه‌ڵکى ئێران و پشتیوانى له‌ شارى ئه‌شره‌ف

کۆبوونه‌وه‌ى ٩٠  هه‌زار ئێرانى بؤ‌ هاوده‌نگى له‌گه‌ڵ راپه‌ر٠ینى خه‌ڵکى ئێران و پشتیوانى له‌ شارى ئه‌شره‌ف

خانم مریه‌مى ره‌جه‌وى: راپه‌رینى سه‌رتاسه‌رى، ده‌نگى خه‌ڵکى ئێران و ده‌ست پێکى کۆتایی هاتن به‌ دیکتاتۆریه‌تى دینیه‌. ته‌نیا رێگه‌چاره‌ گۆر٠انى دیموکراتیک و کۆکرده‌نوه‌ى ناوه‌نده‌کانى سه‌رکوت و هه‌ڵبژاردنى ئازاد به‌ چاودێرى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌.

دوانیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه‌ ٣٠ ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، ٩٠  هه‌زار ئێرانى له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکى به‌رینى ئێرانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات له‌ هۆڵى \"ویلپنت\" له‌ باکوورى پاریس به‌ نیشانه‌ى هاوده‌نگى له‌گه‌ڵ راپه‌ر٠ینى سه‌رتاسه‌رى خه‌ڵکى ئێران و پشتیوانى له‌ دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف کۆبوونه‌وه‌.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که‌ له‌ هه‌شته‌مین رۆژى راپه‌رینى خه‌ڵکى ئێراندا به‌رێوه‌چوو، سه‌دان که‌سایه‌تى ئوروپایی، ئه‌مریکایی، کانادایی، ئوسترالیایی و عه‌ره‌ب و مسوڵمان ئاماده‌ بوون. نوێنه‌ر و سه‌رۆکى ١٤ گروپى پارڵمانى و کۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌ران به‌ دواى عه‌داڵه‌ت، که‌ نزیک به‌ ٢٠ ٠ ٠  پارڵمانتار له‌ دوو لاى ئاتلانتیک له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون.
نوێنه‌ران و رۆشنبیران و نووسه‌ران له‌ میسر، ئوردون، فه‌لستین، عێراق و باقى وه‌لاتانى ناوچه‌که‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان کردبوو.
ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ به‌شداربووان به‌ هه‌زاران ئوتوبوس و ماشینى شه‌خسى له‌ وه‌لاتانى جۆراوجۆره‌ ئوروپاییه‌کانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندبووه‌ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌. جوێ له‌وه‌، هه‌زاران ئێرانى له‌ ئه‌مریکا و کانادا و وه‌لاتانى سکاندیناوى به‌ فرۆکه‌ بۆ به‌شدارى له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هاتبوون.
ووتارخوێنى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌، خانم مریه‌مى ره‌جه‌وی سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى مقاومه‌تى ئێران، به‌ درود به‌ راپه‌رینى خه‌ڵکى ئێران و شه‌هیدان و بریندار و گیراوه‌کان، گووتى: ئه‌و راپه‌رینه‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگى خه‌ڵکى ئێرانه‌، نه‌ک شانۆى نامه‌شروع و پر٠ له‌ ساخته‌کارى رژیمى ئاخوندى. راپه‌رینێک که‌ به‌ شیعاره‌کانى \" مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر\" و خامنه‌یی حه‌یا که‌ سه‌ڵته‌نه‌ت ره‌ها که‌\" ده‌ست پێکى کۆتایی هاتن به‌ دیکتاتۆریه‌تى مه‌زهه‌بی له‌ ئێرانه‌.


15 سال و 5 ماه و 9 ساعت و 59 دقیقه پیش از این

کۆبوونه‌وه‌ى ٩٠  هه‌زار ئێرانى بؤ‌ هاوده‌نگى له‌گه‌ڵ راپه‌ر٠ینى خه‌ڵکى ئێران و پشتیوانى له‌ شارى ئه‌شره‌ف

کۆبوونه‌وه‌ى ٩٠  هه‌زار ئێرانى بؤ‌ هاوده‌نگى له‌گه‌ڵ راپه‌ر٠ینى خه‌ڵکى ئێران و پشتیوانى له‌ شارى ئه‌شره‌ف


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن