ئه‌مریکا ئابڵوقه‌ى خستۆته سه‌ر شیرکه‌تى که‌شتى ر٠انى رژیم
رۆژى چوار شه‌ممه ٢٠ ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ـ ١٠ ى سپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا له هه‌نگاوێکى نوێ دا، ئابڵوقه‌ى خسته سه‌ر شیرکه‌تى که‌شتى ر٠انى رژیمى ئێران و ١٨ شیرکه‌تى سه‌ر به‌و ناوه‌نده به هۆى هاوکارى له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوکهیى و موشه‌کیه‌کانى رژیم.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ر٠ایگهیاند: به هۆى ئه‌وه‌ى که شیرکه‌تى که‌شتى ر٠انى رژیمى ئاخوندى و شیرکهتهکانى سه‌ر به‌و ناوه‌نده، هاوکارى لوجستیکى ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى مووشه‌کى رژیم و له‌و باره‌وه به‌رپرسانى نێونه‌ته‌وه‌یی که‌شتى ر٠انى به لارێ‌دا ده‌به‌ن، ئه‌و ناوه‌نده‌ى ته‌حریم کرد.
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، ده‌فته‌رى چاودێرى داراییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ر٠ایگهیاند هه‌ر جۆره هاوکارى هاووهلاتیان و ناوه‌نده‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ شیرکه‌تى کهشتیر٠انى و شیرکهتهکانى سه‌ر به‌و شیرکه‌ته قه‌ده‌غه کراوه.
ئه‌و ده‌فته‌ره هه‌روه‌ها زیادى کرد که هه‌ر جۆره دارایی ئه‌و شیرکه‌تانه له ئه‌مریکادا ر٠اگیراوه و ده‌ستى به سه‌ردا گیراوه.