جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رهه‌رڵدانى به‌رینى جه‌ماوه‌ریی زه‌نگى مه‌ترسیدار بۆ رژیمى ئاخوندى!

سه‌رهه‌رڵدانى به‌رینى جه‌ماوه‌ریی زه‌نگى مه‌ترسیدار بۆ رژیمى ئاخوندى!

ئا/ تێکۆشان: چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تیه‌کان؟
له‌دواى ئه‌وه‌ى که‌ ٤٧٥ که‌س بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌هه‌مین خوولى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران چوار که‌س واته‌ (مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، موحسین ره‌زایی، مهدى که‌روبی، میرحوسین موسه‌وى)له‌فیلتێرى شوراى نیگه‌هبانى رژیم وه‌ک پاڵوێراوى هه‌ڵبژاردنه‌کان هاتنه‌ده‌ر،

هه‌ڵمه‌تى ته‌بلیغاتى له‌شێوه‌ى ووتووێژى دوکه‌سی له‌ته‌له‌ویزیون و کورته‌ فیلم له‌ژیانى کاندیداکان و هه‌روه‌ها کونفرانسی مه‌تبووعاتى و دانى شیعارى گه‌وره‌ى دوور له‌حه‌قیقه‌ت ده‌ستى پێکرد. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌کان پالوێراوى سه‌ره‌کى و خوازیارى سیسته‌مى ده‌سه‌لات دیارى کرا که‌ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بوو. به‌شێکى زۆرى خه‌ڵکى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران که‌ ماوه‌ى ٣٠  ساڵه‌ به‌خرابترین شێوه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ و سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى پروپاگه‌نده‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ خۆیان یه‌کلایی کردبوه‌و هه‌ڵبژاردن له‌ناوده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کانیان بێ مانا زانى و بر٠یارى ته‌حریم و به‌شدارى نه‌کردنیان دا. به‌شێکى خه‌ڵکیش که‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن ده‌بێ له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کان که‌ڵک وه‌رگیردرێ، بۆیه‌ دڵیان به‌ کاندیداکانى باڵى ئیسلاح ته‌له‌بی رژیم خۆش کردبوو.
روژى هه‌ینى ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ ده‌یه‌مین شانوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى به‌رێوه‌چوو. به‌پێچه‌وانه‌ى ئیدعاى دام و ده‌زگاکانى رژیم که‌ باس له‌ به‌شدارى ٧٥له‌سه‌دى خه‌ڵک ده‌که‌ن، له‌زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى شاره‌کانى ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان خه‌ڵک نه‌هاتنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان و وئه‌و چاوبه‌ست و شانویه‌یان هه‌ر له‌سه‌رتاوه‌ ته‌حریم کرد. به‌شدارى نه‌کردنى خه‌ڵک له‌کوردستان به‌راده‌یێک بوو که‌ رژیم بێجگه‌ له‌ چه‌ندین بنکه‌ى ده‌نگدان که‌ به‌رنامه‌رێژیان بۆ کردبوو،باقى بنکه‌کانى هه‌ر نیشان نه‌دا.
له‌دواى ٢٤ ساعه‌ت به‌سه‌ر شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاکامه‌که‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ راگه‌یندرا و له‌شوعبه‌ده‌بازی و چاوبه‌ستێک دا ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌براوه‌ى سه‌ره‌کى و به‌ ئیدعاى ئه‌وه‌ى که‌ کۆى ده‌نگه‌کانى ٢٤ ملیون و ٥٠ ٠  هه‌زار بووه‌، له‌سندوقه‌کان ده‌رهێندرا و هه‌ر به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ موسه‌وى ١١ ملیون، موحسین ره‌زایی ٦٥٣٠ ٠  و مێهدى که‌روبی ٣٣٣٠ ٠ ٠  ده‌نگیان وه‌ده‌ست هێنابوو. به‌یه‌کجار دوو درۆى زۆر گه‌وره‌ کرا، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ى که‌ به‌پێى ته‌واوى راپۆرت و هه‌واڵه‌کان هه‌رگیز ٤٠  ملیون خه‌ڵک به‌شدارى هه‌ڵبژاردن نه‌بوون و پاشان هه‌ر به‌به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکى ئێران ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ئه‌و ده‌نگه‌ى نه‌هێناوه‌ته‌وه‌. راگه‌یاندنى ئه‌و ساخته‌کارییه‌ گه‌وره‌یه‌ و ته‌ئید و به‌ره‌سمى ناسینى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌ سه‌رۆک کۆمار له‌لایه‌ن وه‌لى فه‌قیه‌ى نیزام چه‌خماخه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و راپه‌رینانه‌ى ئێستایه‌.
په‌ره‌ئه‌ستاندنى ناره‌زایه‌تیه‌کان
شه‌پۆلى ناره‌زایه‌تیه‌کان و تێکگیرانه‌کان له‌ تارانه‌وه‌ بۆ چه‌ند شارى دیکه‌ په‌لى هاویشت. هێندێ له‌ به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى وایان ده‌نواند که‌ به‌ بر٠ینى شه‌به‌که‌ى په‌یام و موبایل و ئینتێرنێت و سنووردار کردنى ر٠اگه‌یێنه‌ ئینتێرنێتیه‌کان، نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.
وه‌ک رووداوه‌کانى نیشان ده‌ده‌ن به‌و سنووردار کردنه‌ش هه‌ڵسووکه‌وتى کوێرکوێرانه‌ و توند په‌ل و پۆ هاویشتنى ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وام له‌زیادبوون دایه‌. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان توند و تیژى له‌ نێوان نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان و هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌. شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه‌ شاره‌کانى ئیسفه‌هان، ره‌شت، کرمان، شیراز، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز نار٠ه‌زایه‌تى و تێکگیرانى توندیان به‌ خۆوه‌ دیوه‌. هه‌ر له‌ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتووى ناره‌زایه‌تیه‌کان شاره‌کان ئامول و هه‌مه‌دان و خوزستان و مازه‌نده‌ران و ورمێ و ئه‌رده‌بیلیش جم و جوولى ناره‌زایه‌تیان به‌خۆیان بینیه‌وه‌ و تێکگیرانى زۆر قورس له‌نیو خه‌لک و هیزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان له‌ئارادایه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یێکى زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌ و خراونه‌ته‌ زیندان.
کوشتن و بریندارکردنى بێ به‌زییانه‌ى خه‌ڵک
نه‌وارێکى ویدیۆیی که‌ ته‌له‌فزیۆنى کاناڵى چوارى بریتانیا بلاوى کردۆته‌وه‌، نیشان ده‌دا که‌ ئه‌ندامێکى بنکه‌ى به‌سیج له‌ نزیک شه‌قامى ئازادى و شه‌قامى جه‌ناح له‌ سه‌ر بانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵک ده‌کا.سه‌رچاوه‌ پزیشکیه‌کان له‌ گیان دان یا گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى کوژراوه‌کان که‌ ٨ ته‌رم که‌ سێ یان ژن بوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ره‌سووڵى ئه‌که‌رم، هه‌واڵیان دا. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان له‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ فیشه‌ک بریندار بوون به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٥٠  که‌سیان راگه‌یاند.
ئه‌و ئاماره‌ى باس کرا ته‌نیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ره‌سووڵى ئه‌که‌رم وه‌رگیراوه‌ و مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێ ژماره‌ى کوژراو و برینداره‌کان له‌وه‌ زیاتر بێ. شایانى باسه‌ له‌ کاتى به‌رێوه‌چوونى رێپێوانى ئاشتیانه‌ى خه‌ڵک، بنکه‌ى به‌سیج که‌ سه‌ر به‌ گوردانى ١١٧ى عاشوورایه‌ ته‌قه‌ى له‌ خه‌ڵک کرد و ژماره‌یێکى زۆر به‌ ئامارى کوژراو و برینداره‌کانى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى زیادى کرد. شه‌وى یه‌ک شه‌ممه‌ ٢٤ى جۆزه‌ردا به‌ هۆى هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ کۆبوونه‌وه‌ى خوێندکارانى نیشته‌جێ له‌ کوى زانستگاى تاران، چه‌ند که‌س له‌ خوێندکاران که‌ بریتین له‌: فاتیمه‌ به‌راتى، که‌سرا شه‌ره‌فى، کامبیز شوجاعى، موحسین ئیمانى و مینا ئیحترامى به‌ ته‌قه‌ى ئه‌و هێزانه‌ گیانیان دا.به‌ پێى هه‌واڵ ته‌رمى ئه‌و خوێندکارانه‌ به‌ بێ ئاگادارى خانه‌واده‌کانیان له‌ به‌هه‌شتى زاراى تاران نێژراون، چه‌ند که‌سى دیکه‌ له‌ خوێندکاران به‌ هۆى فیشه‌ک و چه‌قۆ و قه‌مچى و باتۆمى ئه‌و هێزانه‌ بریندار بوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراون.
رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٦ى جۆزه‌ردان هه‌واڵده‌رى \"ایران خبر\" هه‌واڵى تێکگیرانى توند له‌ نێوان خه‌ڵکى نار٠ازى و هێزه‌کانى رژیم پێک هاتوو له‌ لیباس شه‌خسیه‌کان و گاردى تایبه‌ت له‌ شارى شیراز بلاو کرده‌وه‌، له‌و رووداوه‌دا ژماره‌یێکى زۆر له‌ خه‌ڵکى نار٠ازى شیراز بریندار بوون.
له‌شارى ته‌ورێزیش هێزه‌کانى رژیم به‌ هاویشتنى گازى فرمێسک رێژ و ته‌قه‌ى هه‌وایی بلاوه‌یان به‌ خه‌ڵک ده‌کرد و ژماره‌یێکیشیان گرتووه‌ و به‌ پێى هه‌واڵ ٨٣ که‌س له‌ ته‌ورێز گیراون. هه‌روه‌ها له‌ تێکگیرانى خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم له‌و شاره‌ ٤٦ بریندار گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.
رۆژى شه‌ممه‌ ٣٠  جۆزه‌ردانیش له‌وپه‌رى وه‌حشیگه‌رى مه‌ئمورانى رژیم له‌شوێنه‌ جیاجیاکانى تاران ١٩ که‌سیان کوشتووه‌.
هه‌ڵوێسى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه‌
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌ کاتى دیدارى سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا له‌ کۆشکى سپى له‌ وه‌لامى پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ ئێران گووتى: هه‌موومان چاودێرى رووداوه‌کانى ناوخۆى ئێران ده‌که‌ین. من ده‌مه‌وێ به‌ راشکاوى بڵێم، ئێرانیه‌کان پێوه‌ندى به‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ بر٠یار بده‌ن رێبه‌ره‌کانیان کێ بن. له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و توند و تیژیانه‌ى که‌ له‌ ته‌له‌فزیون دا ده‌یبینم، جێى نیگه‌رانى و ناره‌حه‌تیه‌.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، هیلارى کلینتۆن له‌ کونفرانسێکى هاوبه‌شى رۆژنامه‌وانى دا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کانادا گووتى: ئێمه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێرى رووداوه‌کان ده‌که‌ین به‌لام وه‌کوو باقى وه‌لاتانى جیهان چاوه‌رێین بزانین خه‌ڵکى ئێران بۆ خۆیان چ بر٠یارێک ده‌ده‌ن. مه‌جلیسى نوێنه‌ران و سه‌ناى ئه‌مریکا به‌ ده‌رکردنى بر٠یارنامه‌یێک، رژیمى ئاخوندى به‌ هۆى سه‌رکوت و توندوتیژى دژ به‌ خه‌ڵکى نارازى، مه‌حکوم کردوه‌.کونگره‌ى ئه‌مریکا ئه‌و بر٠یارنامه‌ى رۆژى هه‌ینى په‌سه‌ند کردوه‌. ٤٠ ٥ ئه‌ندامى مه‌جلیسى نوێنه‌ران ده‌نگیان به‌و بر٠یارنامه‌ داوه‌.
رۆژى شه‌ممه‌ ٢٣ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، یه‌کیه‌تى ئوروپا له‌ راگه‌یێندراوێکدا رایگه‌یاند: سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپا له‌ پێوه‌ند به‌ سه‌رپێچیه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کان و توند و تیژیه‌کانى دواى راگه‌یاندنى ئاکامى هه‌ڵبژاردن که‌ له‌ ٣ى ژوئێندا رووى دا، نیگه‌رانه‌.
به‌ پێى راپۆرتى هه‌والده‌رى فه‌رانسه‌، نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، به‌ مه‌حکوم کردنى سه‌رکوتى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ئێران، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و وه‌لاته‌ نیگه‌رانى ده‌ربر٠ى.له‌لایێکى دیکه‌وه‌ برنارد کوشنێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ له‌ ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى جیهانى بی بی سی سه‌رکوتى نامرۆڤانه‌ى خه‌ڵکى ئێرانى به‌ توندى مه‌حکوم کرد و گووتى: له‌ کاتى نار٠ه‌زایه‌تى خوێندکاران له‌ ١٨ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٧٨ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ خه‌ڵکى ئێران ده‌نگى نار٠ه‌زایه‌تیان به‌رز کردۆته‌وه‌ و ئێمه‌ ناتوانین له‌ به‌رچاوى نه‌گرین.
به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ له‌ ئوتاوا، ده‌وڵه‌تى کانادا رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٥ى جۆزه‌ردان، نار٠ه‌زایه‌تى خۆى له‌ سه‌رکوتى نامرۆڤانه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ئێران راگه‌یاند و ئه‌و کاره‌ى به‌ قه‌بووڵ نه‌کراو زانى. رێکخراوى نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژى شه‌ممه‌ ١٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ له‌ راگه‌یێندراوێکدا گووتى: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئێران له‌ نێو شه‌پۆلێک جیاوازى و پێشێلکارى مافى مرۆڤ دا به‌رێوه‌ده‌چێ.
به‌ پێى ووته‌ى ئه‌و رێکخراوه‌ى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، سه‌رکوتى نه‌یاران و نه‌بوونى هێمى زیادى کردووه‌.
رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ موئیرداگان سه‌رۆکى رێکخراوى هه‌واڵگرى ئیسرائیل \"موساد\" گووتى: بوونى ده‌وڵه‌تى توندره‌وى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ئێران، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ئیسرائیل باشتر سه‌رنجى جیهانیان بۆ هه‌ر٠شه‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم، راکێشێ.
رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٥ى جۆزه‌ردان، بان کى مون سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌گه‌ڵ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ چاودێرى رووداوه‌کانى دوا هه‌ڵبژاردنى رژیم ده‌کا، داواى کرد که‌ رێز له‌ ویستى خه‌ڵکى ئێران بگیرێ.ناوبراو رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستى من و رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ رێز له‌ داوا کۆن و مه‌شروعه‌کانى خه‌ڵکى ئێران بگیردرێ.
کارل بیلدت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوئید سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى چه‌ند رۆژى ر٠ابردووى شاره‌کانى ئێران گووتى: نائارامیه‌کانى ئێران ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن خه‌ڵک له‌ سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئابوورى که‌ ئاکامه‌که‌ى هه‌لاوسانى زۆر بووه‌، نار٠ازین و هه‌روه‌ها خه‌ڵکى ئێران به‌دواى هه‌ڵ و مه‌رجێکى کراوه‌ى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تین و له‌ هه‌مانکاتدا به‌ ته‌واوى تێگه‌یشتوون که‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م دواییه‌ به‌ ساخته‌کارى کراوه‌.
مونا سالین رێبه‌رى حیزبی سوسیال دیموکرات، گه‌وره‌ترین حیزبی سوئید سه‌باره‌ت به‌ شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم گووتى: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارى به‌ شێوه‌ى ئازاد و عادلانه‌ مافى خه‌ڵکى ئێرانه‌، به‌لام هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵبژاردنێک له‌ چوارچێوه‌ى رژیمى ئێستادا هه‌موو کاتێ له‌ ژێر پرسیاردایه‌.
فرانک والتر ئیشتاین مایر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان رایگه‌یاند که‌ سه‌فیرى رژیمى ئێرانى بانگ کردوه‌ تا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانى سێ رۆژى رابردوو شیى کردنه‌وه‌ بدا.
رۆژى هه‌ینى رێبه‌رانى ٢٧ وه‌لاتى ئوروپایی توندوتیژى یان دژ به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى ئێران مه‌حکوم کرد و داوایان له‌ رژیم کرد رێگه‌ بدا که‌ رێپێوانه‌کان به‌بێ کۆسب به‌رێوه‌ بچن.
هه‌ر له‌و باره‌وه‌ گۆردون براون سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا رۆژى هه‌ینى گووتى: ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌بێ نیشانى جیهانیانى بدا که‌ ئه‌و سه‌رکوتانه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌رێوه‌براون دووباره‌ نابنه‌وه‌.
ئانگلامێرکێل \"سه‌درى ئه‌عزه‌م\"ى ئاڵمان گووتى: قسه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی جێى ئومێد نیه‌ و داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌سمى سه‌باره‌ت به‌ ئاکام و شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى کرد.


15 سال و 5 ماه و 8 ساعت و 22 دقیقه پیش از این

سه‌رهه‌رڵدانى به‌رینى جه‌ماوه‌ریی زه‌نگى مه‌ترسیدار بۆ رژیمى ئاخوندى!

سه‌رهه‌رڵدانى به‌رینى جه‌ماوه‌ریی زه‌نگى مه‌ترسیدار بۆ رژیمى ئاخوندى!


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن