سارکوزى: هه‌ڵسووکه‌وتى رژیمى ئێران بۆ لێبوردن نابێ
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له پاریس، نیکلاسارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه به مه‌حکوم کردنى سه‌رکوتى جه‌ماوه‌رى ئێران، رایگه‌یاند: ره‌فتارى رژیمى تاران بۆ لێبوردن نابێ.
سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه له سه‌روده‌مى سه‌ردانى ئه‌میرى قه‌ته‌ر بۆ پاریس له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى ئه‌و وه‌لاته ووتووێژى کردوه، گووتوویه‌تى: ئه‌وه‌ى له ئێران‌دا روو ده‌دا، زۆر جێى نیگه‌رانیه. هه‌ڵسووکه‌وتى رژیمى تاران له‌گه‌ڵ خه‌ڵک که ده‌ستیان داوه‌ته نار٠هزایهتى، بۆ به‌خشین نابێ.
له‌لایێکى دیکه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه رۆژى یه‌کشه‌ممه به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک، سه‌رکوتى وه‌حشیانه‌ى نار٠ازیانى له ئێران مه‌حکوم کرد و گووتى: به نیگه‌رانیه‌وه چاودێرى رووداوه‌کانى ئێران ده‌کا.
برنارد کوشنێر گووتى: ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه سه‌رکوتى بێ ره‌حمانه‌ى نار٠ازیان له ئێران مه‌حکوم ده‌کا و داوا له‌و رژیمه ده‌کا گیراوه‌کان ئازاد بکا و ده‌ست له سه‌رکوت و توندوتیژى دژ به نار٠هزایهتیهکان هه‌ڵگرێ.