هه‌واڵنێرانى بێ سنوور: به لانى که‌مه‌وه ٢٤ رۆژنامه‌نووس و وێبلاگ نووس له زینداندان
رێکخراوى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور ده‌ڵێ له ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتووى رابردوودا به‌لانى که‌مه‌وه ٢٤ رۆژنامه‌وان و وێبلاگ نووس له ئێران‌دا گیراون.
له راگه‌یێندراوى رێکخراوى هه‌واڵنێرانى بێ سنووردا هاتووه: ده‌وڵه‌تى ئێران هه‌موو تواناى خستۆته کار بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرت و هه‌واڵى رووداوه‌کانى ناوخۆ نه‌درێته ده‌ره‌وه.
له نێو گیراوه‌کاندا ناوى مازیار به‌هارى به‌رچاو ده‌که‌وێ که دانیشتووى کانادایه و نزیک به ده ساڵه هه‌واڵنێرى بلاوکراوهى نیوزویک له تاران بووه.
هه‌روه‌ها جان لاین هه‌واڵنێرى سرویسى جیهانى بی بی سی له تاران، له ئێران ده‌رکراوه.
نوێنه‌رانى راگهیێنهکانى ده‌ره‌وه له ئێران ئیجازه‌ى کۆکردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و راپۆرت سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌کانى نار٠ازیان له ئێرانیان پێ نه‌دراوه.