ئیتالیا ئاماده‌ى کۆمه‌گى مرۆیى به نارازیانى ئێرانیه
هه‌واڵده‌رى ریانووستى، له راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا دا هاتووه: که ئه‌و وه‌لاته ئاماده‌ى به‌شدارى له کۆمه‌گه مرۆیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به نارازیانى ئێرانیه.
له به‌شێکى ئه‌و راگه‌یێندراوه‌دا نووسراوه، فرانکۆ فراتینى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا به سه‌فاره‌تى ئیتالیا له تاران له‌و باره‌وه فه‌رمانى داوه که ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه برینداره‌کان پێویستیان به کۆمه‌گ بێ.
ئه‌و کراداه‌نوه‌ى ئیتالیا له دواى ئه‌وه هات که سوئید که له یه‌کى جولاى دا سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی ئوروپا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، رایگه‌یاند: ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى دیکه‌ى ئوروپایی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى نار٠ازیانى ئێرانى له سه‌فاره‌ته‌کان و دانى خزمه‌تگوزارى پزیشکى به برینداره‌کان، ووتووێژ بکا.