هێرشى درندانه‌ى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بۆ نار٠هزایهتى ده‌یان هه‌زار که‌سى له تاران
به پێى راگه‌یێندراوێکى شۆراى میللى مقاومه‌تى ئێران، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى سه‌عات ١٩:٣٠ هێرشى درندانه‌یان کردۆته سه‌ر ده‌یان هه‌زار نارازى که له مه‌یدانى \"ره‌زاییها\" کۆبوونه‌وه.
هێلى کۆبتێره‌کانى رژیم له مه‌ودایێکى که‌مدا به سه‌ر نار٠ازیاندا فریون و ژماره‌یێکى زۆر له جه‌ماوه‌ر به رۆشن کردنى مۆمێک له سه‌ر زه‌وى دانیشتوون و به‌رده‌وامن له مقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر هێرشى ئه‌و هێزانه‌دا.
به‌کرێگیراوان به هاویشتنى گازى فرمیسک رێژ و گازى بیبار له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان بلاوه به جه‌ماوه‌ر بکه‌ن. تێکگیرانى به‌ربلاو له شه‌قامه‌کانى ده‌ورووبه‌رى مه‌یدانى ره‌زاییها رووى داوه. لاوان له ده‌سته‌ى سه‌دان که‌سى به به‌رده‌وه هێرشیان بردۆته سه‌ر هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم و پاشه‌که‌یان پێ کردون.
ته‌ک تیرئه‌ندازه‌کانى هێزه‌کانى رژیم له پشتى بانه‌کانى ده‌ورووبه‌ره‌وه ته‌قه‌یان له نار٠هزایهتیهکان کردوه، به پێى هه‌واڵه‌کان ٦ که‌س له نارازیان به ته‌قه‌ى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بریندار بوون.
له تێکگیرانه‌کانى مه‌یدانى ره‌زاییها چه‌ندین بیناى حکومه‌تى ئاگرى تێ به‌ردراوه. له به‌شێکى دیکه له گه‌ره‌که‌کانى ده‌ورووبه‌رى مه‌یدانى ره‌زاییها هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان، نارازیان به تایبه‌ت ژنان و کچان، و ئه‌و که‌سانه‌ش که په‌نایان بردۆته به‌ر مزگه‌وته‌کان به‌ر باتۆم دراون و چه‌ند لاوێک که فیلمیان له‌م رووداوه کرتوه گیراون. جوێ له مه‌یدانى ره‌زاییها هه‌زاران که‌س له چه‌ند گه‌ره‌کى دیکه‌ى شار له‌وانه مه‌یدانى ئینقلاب، فاتیمى، فه‌له‌که‌ى دووهه‌مى سادقیه، خیابانى وه‌لى عه‌سر، خیابانى ئازادى و عه‌باس ئاوا، نار٠هزایهتیان دهربر٠یوه.