چاودێرى مافى مرۆڤ ر٠ایگهیاند رژیمى ئێران یه‌که‌م وه‌لاته بۆ ئێعدام کردنى لاوان
رۆژى چوار شه‌ممه ٢٠ ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ـ ١٠ ى سپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، چاودێرى مافى مرۆڤ ر٠ایگهیاند رژیمى ئێران یه‌که‌م وه‌لاته بۆ ئێعدام کردنى لاوان. رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠ ٠ ٥ى زایینى تا ئێستا له جیهاندا ٣٢ که‌س که له ته‌مه‌نى لاوی دا تاوانیان ئه‌نجام داوه،
ئێعدام کراون که له‌و ژماره، ٢٦ که‌س له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه ئێعدام کراون.
شه‌ش که‌سه‌که‌ى دیکه له وه‌لاتانى عه‌ره‌بستان، سودان، پاکستان و یه‌مه‌ن ئێعدام کراون.
به پێى ر٠اگهیێندراوى چاودێرى مافى مرۆڤ، ته‌نیا ئه‌و ٥ رژیمه له جیهاندا به‌رده‌وامن له سزاى ئێعدام بۆ لاوان.
ئه‌و رێکخراوه له وه‌لاتانى به‌شدار له ٦٣ مین کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، که حهوتوویێکى دیکه به‌رێوه ده‌چێ داواى کردوه که پشتیوانى بکه‌ن له مافى ئه‌و لاوانه‌ى که تاوانیان به‌رێوه بردوه.