بریتانیا و رژیمى ئێران دیپلۆماته‌کانى یه‌کتریان ده‌رکردوه
رۆژى سێ شه‌ممه گوردون براون سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ریتانیا رایگه‌یاند: له کاردانه‌وه به فه‌رمانى کۆمارى ئیسلامى بۆ ده‌رکردنى دوو دیپلۆماتى به‌ریتانیایی له تاران، له‌نده‌ن دوو دیپلۆماتى ئێرانى ده‌رکردوه.
براون به نوێنه‌رانى به‌ریتانیایی گووت: به داخه‌وه ده‌بێ بڵێم که رۆژى رابردوو ئێران له کرده‌وه‌یێکى بێ هۆدا به تۆمه‌ت گه‌لێکى بێ بناغه دوو دیپلۆماتى به‌ریتانیایی ده‌رکرده‌و.
ناوبراو زیادى کرد: له وه‌لام به‌و کرده‌وه ئێمه له سه‌رتاى ئه‌ورۆدا \" سێ شه‌ممه ٢ى پووشپه‌ر٠\" به نوێنه‌رى ئێرانمان راگه‌یاند که دوو دیپلۆماتى ئه‌و وه‌لاته‌مان له به‌ریتانیا ده‌رکردوه.
ده‌رکردنى دیپلۆماته‌کانى رژیمى ئێران و به‌ریتانیا له وه‌لاتانى یه‌کتر به نوێترین ره‌فتار له‌گه‌ڵ یه‌کتر له حه‌وتووى پێشوودا به هۆى تۆمه‌ته‌کانى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانى به‌ریتانیا له ر٠اپهرینهکانى ئه‌و ماوه‌یه له ئێران چووه‌ته هه‌ل و مه‌رجێکى هه‌ستیاره‌وه.