ئوباما توندوتیژى دژ به نارازیان له ئێرانى به توندى مه‌حکوم کرد
رۆژى سێ شه‌ممه ٢ى پووشپه‌ر٠ باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: واشینگتۆن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاى نێوهنتهوهیی دا کرده‌وه‌ى توندوتیژى ده‌وڵه‌تى ئێران دژ به ر٠اپهرینهکانى نارازیان به توندى مه‌حکوم ده‌کا.
ناوبراو له راگهیێندوێکدا که له سه‌ره‌تاى کونفرانسه ههواڵدهریهکهى دا خوێندیه‌وه، گووتى: ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی له مه‌حکوم کردنى کرده‌وه‌کانى چه‌ند رۆژى رابردووى ده‌وڵه‌تى ئێران له لێدان و شکه‌نجه، گرتن و ترساندنى نارازیان له‌و وه‌لاته هاورایه.
ئوباما زیادى کرد: من ئه‌و کرده‌وه نا عادلانه به توندى مه‌حکوم ده‌که‌م.