راپۆرتێک له وه‌زعى زیندانى ئه‌وین
هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌یێکى زۆر له زیندانیانى سیاسى له ئاکامى شه‌پۆلێکى به‌ربلاوى گرتنى چالاکانى سیاسى و رۆژنامه‌نووسان
هه‌ل و مه‌رجى راگرتنى زیندانیه‌کانى ناو به‌نده جۆراوجۆره‌کان گۆر٠انى به سه‌ردا هاتووه.
به پێى هه‌واڵێک که له زیندانى ئه‌وینه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه به گواستنه‌وه‌ى زیندانیانى به‌ندى ٨ى ئه‌نده‌رزگاى ٨ که شوێنى راگتنى دز و موعتاده بۆ به‌ندى ٢ى ئه‌نده‌رزگاى ٧ و به ئاماده کردنى ئه‌و شوێنه به لابردنى دیواره‌کان، چالاکانى سیاسیه تازه گیراوه‌کان له‌وێ راده‌گرن.
هه‌روه‌ها به هۆى دروست بوونى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێ یه له زیندانى ئه‌وین دا هه‌لى پێوه‌ندى گرتن له‌گه‌ڵ زیندانیانى سیاسیه‌کان بۆ خاه‌نواده‌کانیشان به ته‌واوى راگیراوه و یان به شێوه‌یێکى سنووردار رۆژى دوو ده‌قیقه پێه‌وندى ته‌له‌فوونى دیارى کراوه.