جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیتالیا له‌ هه‌وڵ دایه‌ وه‌لاتانى جى ٨ بۆ هه‌ڵوێست گرتن ‌ دژ به‌ رژیم رازى بکا

ئیتالیا له‌ هه‌وڵ دایه‌ وه‌لاتانى جى ٨ بۆ هه‌ڵوێست گرتن ‌ دژ به‌ رژیم رازى بکا

ئیتالیا خانه‌خوێى کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى وه‌لاتانى ناسراو (جى ٨) هه‌شت وه‌لاتى گه‌وره‌ى پیشه‌سازى جیهان، له‌ هه‌وڵدایه‌ وه‌زیره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاتانه‌ بۆ هه‌ڵوێست گرتن

دژ به‌ رژیمى ئێران به‌ هۆى پێشێلکراى مافى مرۆڤ به‌تایبه‌ت له‌ رووداوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردن، رازى بکا.
فرانکۆ فراتینى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا به‌ هه‌واڵده‌رى رۆیتێرزى گووتى: وه‌لاتانى ئه‌ندام له‌ گروپى ٨ ده‌بێ له‌و باره‌وه‌ هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش بگرنه‌ به‌ر.
ناوبراو زیادى کرد: له‌ راگه‌یێندراوى گروپى ٨ دا داوا له‌ ئێران ده‌کرێ زه‌مانه‌تى شه‌فافیه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردندا بکا.
به‌ پێى ووته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا، گروپى ٨ هه‌روه‌ها توندوتیژى دژ به‌ که‌سانێک که‌ نار٠ه‌زایه‌تى هێمنانه‌ ده‌رده‌بر٠ن، قه‌بووڵ ناکا.
رژیمى ئێران بۆ به‌شدارى له‌ کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى تاقمى ٨ که‌ له‌ ٤ تا ٦ى پووشپه‌ر٠ له‌ ئیتالیا به‌رێه‌وده‌چێ، ده‌عوه‌ت کرا بوو به‌لام رژیم تا ئێستا وه‌لامى ه‌نداوه‌ته‌وه‌.


15 سال و 4 ماه و 28 روز و 10 ساعت و 57 دقیقه پیش از این

ئیتالیا له‌ هه‌وڵ دایه‌ وه‌لاتانى جى ٨ بۆ هه‌ڵوێست گرتن ‌ دژ به‌ رژیم رازى بکا

ئیتالیا له‌ هه‌وڵ دایه‌ وه‌لاتانى جى ٨ بۆ هه‌ڵوێست گرتن ‌ دژ به‌ رژیم رازى بکا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن