بانگکرانى سه‌فیرى رژیم له سێ وه‌لاتى ئوروپایی
رۆژى سێ شه‌ممه ٢ى پووشپه‌ر٠ فه‌رانسه سه‌فیرى رژیمى ئێرانى له ماوه‌ى هه‌شت رۆژدا بۆ دووهه‌م جار بانگکرد بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانیه‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى خه‌ڵکى نار٠ازى ئێران دهربر٠ێ.
به پێى ووته‌ی ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ دهربر٠ینى نیگه‌رانى توند سه‌باره‌ت به رووداوه‌کان دهربر٠یوه.
فردریک دساگنو ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه گووتى: جارێکى دیکه سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى نارازیان که ژماره‌یێکى زۆر کوژراوى لێ که‌وتۆته‌وه، مه‌حکوم کرد.
له لایێکى دیکه‌وه فینلاند رۆژى سێ شه‌ممه ٢ى پووشپه‌ر٠ سه‌فیرى رژیمى بانگکرد و نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به توندوتیژى له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکدا دهربر٠ى.
ئه‌لکساندر ئیستاب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینلاند به ره‌زا نه‌زه‌ر ئاهاى گووت: فینلاند به توندى به کارهێنانى توندوتیژى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى رژیمه‌وه مه‌حکوم ده‌کا.
له‌لایێکى دیکه‌وه وه‌لاتى چێک که سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپای له ئه‌ستۆیه رۆژێک پێشتر سه‌فیرى رژیمى له پراگى بانگ کردوه و داواى له باقى وه‌لاتانى ئوروپایی کردوه سه‌فیره‌کانى رژیم بانگ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژى سێ شه‌ممه سوئید سه‌فیرى رژیمى له ستۆکۆڵم بانگکرد و تا نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به رووداوه‌کان پێ بگه‌یێنێ. وه‌لاتى سوئیسیش داواى له رژیمى ئێران کرد له به‌رانبه‌ر نار٠هزایهتیهکاندا ده‌ست بۆ توندوتیژى نه‌با.
میشێل کالمى رى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوئیس له شارى برن به هه‌واڵنێرانى گووت: وه‌لاته‌که‌ى بۆیه تا ئێستا له‌و باره‌وه هیچ راگه‌یێندراوێکى نه‌داوه له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ل و مرجى نارازیان له ئێران لاواز نه‌کا، هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ى سوئیس نوێنه‌رى قازانجه‌کانى ئه‌مریکایه له ئێران.
خاویه‌ر سولانا به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئوروپاش توندوتیژی دژ به نار٠هزایهتیهکانى مه‌حکوم کرد. به‌لام گووتى یه‌کیه‌تى ئوروپا له گۆرینى هه‌ڵوێستى دا بێ توانایه.
رۆژى سێ شه‌ممه کۆشکى سپى گووتى: نار٠هزایهتیهکانى دواى هه‌ڵبژاردن له ئێران، سه‌ره‌تاى گۆران له‌و وه‌لاته‌یه.
ر٠ابێت گیبز ووته‌بێژى کۆشکى سپى له وه‌لام به پرسیارى ته‌له‌فزیونى ئێن بی سی که ئایا نارازیان به سه‌رکه‌وتنى ئه‌حمه‌دى نژاد هیچ ده‌ستکه‌وتێکیان بووه یان نه، گووتى: پێم وایه جیهان چاودێرى رووداوه‌کانه، پێم وایه ده‌ستکه‌وتیان بووه. سه‌رنجى هه‌مووانیان بۆ ئه‌وه‌ى له ئێران رووده‌دا راکێشاوه.
ناوبراو زیادى کرد: من به ته‌واوى له‌و باوهر٠هدام که ئێمه شاهیدى سه‌ره‌تاى گۆران له ئێرانین.
هه‌روا رۆژى سێ شه‌ممه باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: وه‌لاته‌که‌ى و کۆمه‌ڵگاى جیهانى له به کارهێنانى توندوتیژى به‌رانبه‌ر به نار٠هزایهتیهکان له ئێران نیگه‌ران و ترساون.
ناوبراو که له کونفرانسێکى هه‌واڵده‌ریدا قسه‌ى ده‌کرد، ههر٠هشه و لێدان و شکه‌نجه و گرتنه‌کانى چه‌ند رۆژى رابردووى مه‌حکوم کرد.
هاوکات هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه بلاوى کرده‌وه که به‌همه‌نى قوبادى ده‌رهێنه‌رى ناودارى ئێرانى که تازه له ئێران هاتۆته ده‌ر رۆژى سێ شه‌ممه داواى له جیهانیان کرد پشتیوانى له نارازیانى لاوى ئێرانى بکه‌ن.
ناوبراو گووتى: لاوانى ئێرانى رژاونه‌ته شه‌قامه‌کان چوونکه مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ... ئێمه شتێکى له‌وه زیاترمان قابیله، بۆ ئه‌وه‌یه ئێستا له شه‌قامه‌کاندان و پاشه‌کشه ناکه‌ن. کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ پشتیوانى له‌و بزوتنه‌وه بکا.