فیفا داواى له به‌رپرسانى فوتباڵى ئێران کرد سه‌باره‌ت به سزادانى یارى زانهکانى تیپى ملى روون کردنه‌وه بدا
فدراسیونى نێونه‌ته‌وه‌یی فوتباڵ، \"فیفا\" داواى روون کردنه‌وه‌ى له به‌رپرسانى فوتباڵى ئێران سه‌باره‌ت به سزاى یارى زانهکانى تیمى ملى ئه‌و وه‌لاته کرد.
فیفا له نامه‌یێکدا داواى له فیدراسیونى فوتباڵى ئێران کردوه تا له باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و شه‌ش یارى زانهى تیمى ملى که له یارى له‌گه‌ڵ کوره‌ى باشووردا به ده‌ستبه‌ندى سه‌وز ئاماده بوون، روون کردنه‌وه بدا.
ووتهبێژێکى فیفا به هه‌واڵده‌رى فهرانسهى گووتووه: که داوایان له به‌رپرسانى فوتباڵى ئێران کردوه که له باره‌ى هۆى سزادانى یارى زانهکانى تیمى ملى روون بکاته‌وه.
حه‌وتووى رابردوو له کاتى پێشبرکێى تیمه‌کانى فوتباڵى ئێران و کوره‌ى باشووردا، شه‌ش که‌س له یارى زانهکانى ئێران به ده‌ستبه‌ندى سه‌وزه‌وه یاریان کرد، به‌لام له دواى گه‌رانه‌وه‌ى تیمه‌که بۆ ئێران، چوار که‌س له‌و یارى زانانه رایانگه‌یاند که وازیان هێناوه.