لاوێکى کورد له تیکگیرانهکانى تاران دا کوژرا
لاوێکى کوردى خه‌ڵکى ئابدانانى ئوستانى ئیلام که له خانهوادهیێکى زۆرههژار بووه، ماوه‌یێکه بۆ کارکردن و ده‌رهێنان بژیوى خانه‌واده‌که‌ى چبووه تاران،
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایی نار٠هزایهتیهکان له تاران له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه شه‌هید کراوه.
رۆژى ٢٨ جۆزه‌ردان له دواى گه‌راندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌ى بۆ زێدى خۆى نێژرا و رێ و رهسمهکهى به شێوه‌یێک به رێوهچووکه که که‌س بۆى نه‌بووه باس له چۆنیه‌تى کوژرانى بکا.
هێزه‌کانى رژیم به به‌رده‌وامى چاودێرى رێ و ره‌سمى ماته‌مینیه‌که‌یان کردوه نه‌وه‌ک که‌س و کار و خه‌ڵکى ئه‌و شاره هه‌ستى عه‌شیره‌یی و سیاسى بیانگرێ و له رژیم راپه‌رن. هه‌روه‌ها به خانه‌واده‌ى ئه‌و لاوه‌یان گووتووه و ههر٠هشهیان لێ کردوون که نابێ له‌باره‌ى کوژرانى کور٠هکهیان باس بۆ که‌س بکه‌ن.