بۆچوونى سارا پیلین له باره‌ى سیاسه‌تى ئه‌منیه‌ت و ده‌ره‌وه
پاڵێوراوى حیزبی کۆماریخوازه‌کانى ئه‌مریکا بۆ جێگرى سه‌رۆک کۆمار له ووتووێژێکدا له باره‌ى سیاسه‌تى ئه‌منیه‌تى و ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له باره‌ى رژیمى ئێرانه‌وه ر٠اى خۆى دهربر٠یوه.
سارا پیلین فه‌رماندارى ویلایه‌تى ئالاسکا، له یه‌که‌مین ووتووێژی ته‌لویزیونى خۆیدا له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژێرانى بۆ جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له هه‌ڵبژاردنه‌کانى مانگى نوامبر، ر٠او بۆچوونى خۆى به‌تایبه‌ت له باره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا دهربر٠ی.
ناوبراو له وه‌لامى پرسیارێک له باره‌ى سیاسه‌تى ناوبراو له سه‌ر گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران، گوتى: چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی به ده‌ستى رژیمى ئێرانه‌وه مه‌ترسیداره و زیادى کرد، که ده‌بێ فشارى زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌و رژیمه.
سارا پیلین له باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران گووتى: ئه‌مریکا نابێ ته‌نیا به هیواى گومانه‌کان بێت و کاتیش به فیر٠ۆ بدا.
پیلین له باره‌ى هێرشه‌که‌ى مانگى ر٠ابردووى روسیه بۆ سه‌ر گورجستان ووتى: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى روسیه‌ى به بێ هۆ ناوبرد و گووتى: له به ئه‌ندام بوونى گورجستان و ئوکراین له رێکخراوى ناتۆ پشتیوانى ده‌کا.
ناوبراو گوتى: ئه‌ندامانى ناتۆ به هاوبه‌شى له به‌رانبه‌ر هێرشى ده‌ره‌کى، له یه‌کتر دیفاع ده‌که‌ن و زیادى کرد کاتێک گورجستان وه‌ک ئه‌ندامێکى ناتۆ هێرشى بکرێته سه‌ر پێ ده‌چێ ئه‌مریکا مه‌جبور بێ کۆمه‌کى بکا.