در٠ندهیی ئاخونده‌کان له شه‌قامه‌کانى تاران‌دا
نیۆیۆرک تایمز له زمان شاهیدێکهوه نووسى: من زۆرێک له خه‌ڵکم به ده‌ست و پا و سه‌رى شکاوه وه بینیوه. له هه‌موو شوێنێک خوێن ده‌بیندرێ، ئیسپرى بیباریان وه‌شاندوه.
هێزه‌کانى رژیم هه‌ر له زووه‌وه چاوه‌رێى ئێمه بوون. ئه‌وان چه‌ک و ئۆنفۆرمیان پێ بوو، وه‌ک ئه‌وه وابوو ئ٠Žێمه له دا‌و که‌وتبین. ئه‌وان وه‌ک درنده خه‌ڵکیان دابووه به‌ر ته‌قه. بۆ خۆم بینیم که حه‌وت هه‌شت که‌س له لیباس شه‌خسیه‌کان به باتۆم له ژنێکیان ده‌دا و ئه‌ویش نه‌یده‌توانى دیفاع له خۆى بکا، حه‌تمه‌ن تا ئێستا گیانى داوه. خه‌ڵکێکى زۆر له پیر و لاو گیراون.
خه‌ڵک ههڵدێنه ناو کۆلانه‌کان و هێزه‌کان هه‌ردوو سهرکولانهکه ده‌گرن و و له ناو کۆلانهکهدا هێرش ده‌که‌نه سه‌ریان، دووکانه‌کان هه‌مووى داخراون و شوێنێک نابینی بۆ ئه‌وه‌ى بچى. به هێلى کۆپتێر دواى خه‌ڵک ده‌که‌ون، دووکه‌ڵ و ئاگر له هه‌موو شوێنێک ده‌بیندرێ.
نیۆیۆرک تایمز له راپۆرتێکى دیکه‌دا گووتى: کۆبوونه‌وه‌یێک که له ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیس پێک هاتبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى هێرش کرایه سه‌ر. هه‌ر که‌س بیویستایه نزیکى مه‌جلیس بێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیس و به‌سیجه‌وه ده‌گیرا.