دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریکا ده‌عوه‌تى خۆى له‌ دیپلۆماته‌کانى رژیم وه‌رگرته‌وه‌

ئه‌مریکا ده‌عوه‌تى خۆى له‌ دیپلۆماته‌کانى رژیم وه‌رگرته‌وه‌

ده‌وڵه‌تى باراک ئوباما ده‌عوه‌تى نامه‌ى به‌شدارى دیپلۆماته‌کانى رژیمى ئێران له‌ رێ و ره‌سمى ٤ى ژوییه‌، ساڵرۆژى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکاى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌ پێى راپۆرتى ئاسوشیتدپرێس هیلارى کلینتۆن رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٣ى پووشپه‌ر٠، به‌ کارمه‌ندان و دیپلۆماته‌کانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى راگه‌یاند که‌ ده‌عوه‌تى پێشوو له‌ دیپلۆماته‌کانى رژیمى ئێران بۆ به‌شدارى له‌ رێ و ره‌سمى ساڵرۆژى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.
له‌ په‌یامى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ دیپلۆماته‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌ هاتووه‌: به‌ داخه‌وه‌ هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ گۆراوه‌ و به‌شدارى دیپلۆماته‌ ئێرانیه‌کان به‌ هۆى ئه‌و کرده‌وه‌ نا عادلانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار و منه‌وه‌ مه‌حکوم کراوه‌، گونجاو نیه‌.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یامه‌ى هیلارى کلینتۆندا ته‌ئکید کراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر تا ئێستا ده‌عوه‌تێک بۆ ئێرانیه‌کان نێردراوه‌، پێویسته‌ دیپلۆماته‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌ دیپلۆماته‌ ئێرانیه‌کان رابگه‌یێنن که‌ به‌شداریان له‌ رێ و ره‌سمکه‌دا له‌ ئێستادا به‌ هیچ شێوه‌یێک دروست نیه‌ و ئه‌گه‌ر تا ئێستا ده‌عوه‌ت نه‌کراون، له‌و باره‌وه‌ هه‌نگاوێک نه‌نرێ.

15 سال و 4 ماه و 30 روز و 9 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

ئه‌مریکا ده‌عوه‌تى خۆى له‌ دیپلۆماته‌کانى رژیم وه‌رگرته‌وه‌

ئه‌مریکا ده‌عوه‌تى خۆى له‌ دیپلۆماته‌کانى رژیم وه‌رگرته‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن